کانونی دووەم 22, 2018

ته‌نیا كورد له‌ دۆخی كه‌ركووك ناڕازی نییه‌

جگه‌ له‌ كوردی له‌ كه‌ركووك پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمانی سوننه‌ش نیگه‌رانن، له‌م بارودۆخه‌ی له‌و شاره‌ ده‌گوزه‌رێت، جیا له‌وه‌ی ره‌خنه‌یان له‌ سه‌پاندنی هه‌ژمووی سه‌ربازی هه‌یه‌، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و سیاسه‌ته‌ی به‌ شیعه‌كردنی كه‌ركووك بووەته‌ ھه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌ر ژیان و مانه‌وه‌ی ئه‌وانیش له‌ شاره‌كه‌دا.

رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر و ھەڵمەتی تەعریب و تەشەیوع تەنیا پێکھاتەی کوردی له‌ کەرکووك نیگەران نەکردووە، بەڵکو عەرەب و تورکمانی سوننەشی بەر ئەو لەیەکترازانە کەوتوون کە ئێستا حوکمی عەسکەرتاریەت پەیڕەوی دەکات لە شارەکە، ئەندامێکی پێکھاتەی تورکمانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک باس لەوە دەکات، گەنجانی تورکمان ھاندەدرێن بچنە نێو ریزەکانی حەشدی شەعبی تاکو لەو رێگایەوە سەرنجیان بۆ مەزھەبگەری رابکێشرێ.
عیرفان كەركووكی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك بە كوردستان24 گوت: "زۆربەی توركمانەكانی كەركووك سوننەن، ئەوانی ھێندراونەتە كەركووك و شیعەن، ھەم بە پرۆسەی تەعریب ھەمیش بە تەشەیوع ھێندراونەتە كەركووك، ئێستا زۆر بە چڕی ئیشی لەسەر دەكەن، خەڵك ھاندەدەن بچنە نێو ریزەكانی ئەمنییەوە، ھەروەھا ھانی گەنجەكانی توركمانی سوننە دەدەن بچنە نێو ریزەكانی حەشدی شەعبی، بۆئەوەی مێكشیان بشۆنەوە، ئێمە كونسوڵگەری و نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكانمان ئاگاداركردووەتەوە".
ھەر پەیوەست بەم باسە محەمەد كەمال، سەرۆکی لیستی برایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك گوتی: "شەیەیوعێكی بەھێز رووی لە كەركووك كردووە و ناپرسن لە نەتەوە و ئایین، ھەموو پێكھاتەكانی كەركووكی گرتووەتەوە".
ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەو بۆشاییەی لە كەركووك دروستبووە، كەشوھەوایەكی خۆشی بۆ ھەندێك لایەن دروستكردووە، كە بە ئارەزووی خۆیان دەست بخەنە دۆخی ئیداری كەركووكەوە، ھەتا ئەو دۆخە گوند و ناحییەكانی كەركووكیشی گرتووەتەوە، جگە لەوەش ھەوڵدەدرێ دڵەڕاوكێی خەڵك زیاتر بكرێت".
ھێنانەوەی عەرەبی ھاوردە و دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری کوژراوەکانی حەشدی شەعبی و دورخستنەوەی بەرپرسانی کورد لە پۆستەکانیان، لابردنی ئاڵای كوردستان و وێنەی سەرکردە و شەھیدە كورده‌كان، دانشتوانی کەرکووکی نیگەران کردووە، ھاوکات عەرەب و تورکمانی سوننە پێیان وایە کە ئەو ھەڵمەتە دژ بە ئەوانیشە.

لە کوردستان ٢٤ەوە

Trending Now

ئه‌رشیف رۆژنامه‌كان

ک دووەم 07, 2018 Rate: 0.00

جۆلانەکەی عێراق

جۆلانەکەی عێراق

ک دووەم 08, 2018 Rate: 0.00

© 2017 News247 All Rights Reserved. Designed By Tripples

Please publish modules in offcanvas position.