کانونی دووەم 22, 2018

لە كەركووك دوو گەنجی کورد بە دەستڕێژی گوللـە کوژران

له‌چه‌ند شەوی رابردوو لەنێو شاری كەركووك دوو گەنجی کورد بە دەستڕێژی گوللە کوژران، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەكەش دەڵێت بکوژەکان رایانکردووە و تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراون.

خەتاب عومەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركووك راگەیاند، له‌چه‌ند شه‌وی ڕابردوو لە گەڕەكی عەدەمی شاری كەركووك لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللە لە دوو گەنج کرا و هەردووکیان کوژران.
بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركووك باسی رووداوەکەی کرد و گوتی: "هەردوو گەنجەکە لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا بوون، یەکێکیان دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، ئەوی دیکەشیان تاوەكو نەخۆشخانە مابوو، بەڵام بەداخەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".
خەتاب عومەر جەختی کردەوە کە بۆ ئاشكراكردنی تاوانباران هەوڵەكانیان چڕكردوونەتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا ناسنامەی بكوژەكە یان بکوژەکان ئاشكرانەكراوە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو هەردوو گەنجە کوژراوەکە کوردن بەناوەکانی (چیا هیوا ساڵح و مزەفەر بەهرام سەعید).
لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر کە بەهۆی هێرشی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکووک و دەوروبەری پاشەکشەیان کرد، تاوانە جۆراوجۆرەكان بەتایبەت كوشتن زیادیكردووە.

لە رووداوەوە

Trending Now

ئه‌رشیف رۆژنامه‌كان

ک دووەم 07, 2018 Rate: 0.00

جۆلانەکەی عێراق

جۆلانەکەی عێراق

ک دووەم 08, 2018 Rate: 0.00

© 2017 News247 All Rights Reserved. Designed By Tripples

Please publish modules in offcanvas position.