کانونی دووەم 21, 2018

هاوبەشانی كارەبا زیاتر لە 44 ملیار دینار قەرزدارن

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران، باس لە رەوشی كارەبای سنوورەكە دەكات و دەڵێ: بەگشتی نزیكەی 65 هەزار و 611 هاوبەشی كارەبا لە سنووری بەرێوەبەرایەتییەكەمان لەسنووری هەر چوار شارۆچكەكانی سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و رواندز هەنە و زیاتر لە 44 ملیار دینار كرێ كارەبا قەرزدارن.

ئەندازیار فەیسەل حوسێن، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران بە "هەولێر"ـی گوت: هەموو مانگێك بەپێی پێشبینیەكان و ڕەچاوی كەش و هەوا خشتەی كاتژمێرەكانی هەبوونی كارەبای نیشتمانی لە وەزارەتی كارەبا دادەندرێت، بەڵام بەهۆی ئەو گرفتانەی بەردەوام دروست دەبن، بە تایبەت لە وەرزەكانی ساڵ خواستی بەكارهێنانی كارەبا رێژەكە بەردەوام لە گۆراندایە بەتایبەتی لە وەرزی زستان، ئەمەش كاریگەری نەرێنی كردۆتە سەر هەبوونی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی، چونكە لە وەرزی زستان لۆد لەسەر تۆڕەكانی كارەبا زیاد دەبێت و كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی كەمتر دەبن.
بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران، باس لە رێژەی هاوبەشانی كارەبای دەڤەری سۆران و هۆكاری گەڕانەوەی پارەی زۆر بۆ هاوبەشانی كارەبا دەكات و دەڵێت: لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان نزیكەی 65 هەزار و 611 هاوبەشی كارەبا هەنە و بەسەر شەش پۆل دابەشكراون، وەك ( ماڵان، فەرمانگەكانی میری، بازرگانی گەورە، بازرگانی بچووك، پیشەسازی، كشتوكاڵی)، لەم نێوەندەشدا 60 هەزار و 791 هاوباشی ماڵان و 7 هەزار و 42 هاوبەشی بازرگانی بچووك و هەزار و 538 هاوبەشی فەرمانگە میرییەكان و 61 هاوبەشی پیشەسازی و 141 هاوبەشی كشتوكاڵی و 51 هاوبەشی بازرگانی گەورە هەن، هاوبەشان زیاتر لە چل و چوار ملیار دینار كرێ كارەبا قەرزدارن.
ئەندازیار فەیسەل حوسێن، ئەوەشی گوت: ئەو هاووڵاتییانەی پارەی زۆریان لەسەر كۆبووەتەوە دەتوانن بە شێوەی قیست كە لە 3 تا 7 قست دەتوانن بیگەرێنەوە و داهاتی ئەم ساڵی كرێ كارەبا نزیكەی سێ ملیار دینار بووە.
بەرێوەبەری كارەبای سۆران ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی رێنماییەكانی ئێمە دەبێت هەموو هاوبەشێك پێوەری كارەبای هەبێت، بەڵام بە داخەوە تا ئێستا هاوبەشی كارەبا هەیە پێوەری كارەبای نەبەستووە، ئەوەش دەرچوونە لە رێنماییەكانی ئێمە و بەردەوامیشن بۆ ئەوەی پێوەری كارەبا بۆ هەموو هاوبەشان دابندرێت، بەهۆی ئەم رێژە زۆرەی هاوبەشانی كارەبا، زۆرجار بۆ هاوبەشانی كارەبا پارەیەكی زۆر و لە رادەبەدەریان بۆ دەگەڕێتەوە، هەندێك جار بەهۆی كەمتەرخەمی و ئەنجامدانی هەڵە لەلایەن فەرمانبەران و ژمێریارەكانی ئێمە بووە، بەڵام هەر هەڵەیەك كە فەرمانبەرانی ئێمە بیكەن مەجالی چاككردنەوە و ڕاستكردنەوەی هەیە، لە كاتی بوونی هەر هەڵەیەك لە خوێندنەوەی پێوەر، هەروەها هاوبەشی كارەبا هەیە بەبێ ئاگادار كردنەوەی ئێمە پێوەری كارەبای گۆڕانكاری پێدەكات و دەیگۆڕیت، لە ئەنجامی بەستنی پێوەری نوێ بەبێ ڕەزامەندی فەرمانگەی كارەبا و بەشی فرۆشیاری وزە، هەڵە دروست دەبێت لە خوێندنەوەی پێوەری كارەبای نوێی لە ئەنجامدا پارەی كارەبای زۆری بۆ دەگەڕێتەوە.
سەبارەت بە سەرپێچیی كردن بۆ سەر تۆڕەكانی كارەبا، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران زیاتر گوتی: بەردەوام لیژنەكانمان دەگەڕێن بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی كە سەرپێچیان كردۆتە سەر تۆڕەكانی كارەباو رێگری كردنیان، لە رێگەی راگەیاندنەكانیشەوە داوامان كردووە و رێنمایی بەكارهێنانی كارەبامان داوە، داواش دەكەین لە خەڵك كە سەرپێچی نەكەنە سەر تۆڕەكانی كارەبا، زیاد لە پێویست ئامێرەكانی كارەبا بەكارنەهێنن، چونكە دەبێتە هۆی بار زۆری لەسەر تۆڕەكان و سووتانی قاتح و بگۆڕەكانی كارەبای گەرەك و ماڵان بەهۆی ئەوە لۆد لەسەر تۆڕەكانی كارەبا دروست دەبێت خۆیان بێبەش دەبن لە كارەبا، بۆیە داوایان لێ دەكەین زیاد لە پێویست ئامێرەكانی كارەبایی رووناككردنەوە و گەرمكردنەوە بەكار نەهێندرێت".

Trending Now

ئه‌رشیف رۆژنامه‌كان

ک دووەم 07, 2018 Rate: 0.00

جۆلانەکەی عێراق

جۆلانەکەی عێراق

ک دووەم 08, 2018 Rate: 0.00

© 2017 News247 All Rights Reserved. Designed By Tripples

Please publish modules in offcanvas position.