کانونی دووەم 22, 2018

ژمارەیەك چالاکوانی کورد لە كەركووك دەستگیرکران

دوێنێ، ژمارەیەك چالاکوانی کورد کەناویان لەخۆیان ناوە "بزووتنەوەی مافی کورد"، لە دژی سیاسەتی بەعەرەبکردنی کەرکووك کە لەلایەن راکان سەعید، پارێزگاری ئێستای کەرکووکەوە جێبەجێدەکرێت، گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا، لەکاتی گردبوونەوەکەدا پۆلیس و هێزەئەمنییەکان هەڵییانکووتاوەتە سەریان و بەزەبری هێز بڵاوەیان بە گردبوونەوەکە کردووەو سێ چالاکوانیشیان بەناوەکانی ئەدهەم جوومعە و رزگار جومعە کەردووکیان برای یەکترن لەگەڵ گەنجێکی دیکە بەناوی مەتین دەستگیرکردووە.
زانیار جومعە کە دوو برای لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی عێراق لە كەركووك دەستگیركراوە راگەیاند: هەرچەندە بیانووی هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی چالاکوانەکان نەبوونی مۆڵەی خۆپێشاندان بووە، بەڵام هۆکارەکەی ئەوەیە کە لە دژی تەعریبکردنەوەی کەرکووك و داگیرکردنی زەوی و ماڵی کورد وەستاونەتەوە کە ئیدارەی ئێستای کەرکووك لە دژی هاووڵاتییانی کورد جێبەجێی دەکات. گوتیشی: ئێستا ئەو سێ چالاکوانە دەستبەسەرن و بڕیارە رەوانەی دادگابکرێن.
لە کوردستان ٢٤ەوە

Trending Now

ئه‌رشیف رۆژنامه‌كان

ک دووەم 07, 2018 Rate: 0.00

جۆلانەکەی عێراق

جۆلانەکەی عێراق

ک دووەم 08, 2018 Rate: 0.00

© 2017 News247 All Rights Reserved. Designed By Tripples

Please publish modules in offcanvas position.