ئەیلول 20, 2018

چەند ڕێگایەك بۆ خاوێنكردنەوەی لەش لە ژەهر

راهێنانە وەرزشییەكان سووڕی خوێنت چالاكتر دەكەن و یارمەتیت دەدەن بۆ خۆرزگاركردن لە ژەهرەكان
لەشی مرۆڤ بەشێوەیەك دروست كراوە كە بەئاسانی جوڵە بكات، رەنگە شێوازی ژیانی ئێستا پڕ بێت لە دانیشتن و كەمجوڵانەوە، ئەوانەش لە زۆرێك لە حاڵەتەكان قەڵەوی و نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە و بەرزیی پاڵەپەستۆی خوێن و هەوكردنی جومگەكان و خەمۆكی دروست دەكەن.
لێرەدا گرنگی وەرزشكردن بەشێوەیەكی رێك و رێكخراو وەك بەشێك لە ژیانت دیار دەكەوێت، جا ئەگەر بتەوێت كە كێش ون بكەیت یان نا، لێرەدا گرنگە بیزانیت كە ئەنجامدانی وەرزش رێگەیەك نییە، یان نابێت تەنیا رێگەیەك بێت بۆ گەیشتن بەئامانجێكی دیاریكراو، بەڵكو گرنگتر ئەوەیە كە هەموو ژیانت ئەنجامی بدەیت و خۆی لەخۆیدا ببێتە مەبەست.
لەشی مرۆڤ لە كاتی میتابۆڵیسم چەند مادەیەكی ژەهراوی لە لەشدا دروست دەكات و بەرهەمی دێنێت، كە پێویستە زوو بچنە دەرەوەی لەش و سووڕی خوێن بەشێكی زۆری ئەو ئەركەی لەسەرە، بۆیە باشتركردنی سووڕی خوێن باشترین رێگەیە بۆ رزگاربوون لەو ژەهرانە.
لەكاتی پاڵنانی بەخوێن بۆ هەموو بەشەكانی لەش و بەپەستانێكی بەرزەوە، بەهۆی گوڕی ئەو خوێنە هاتووە پەلەكان لە مادە ژەهراوییەكان پاك دەبنەوە، هەروەها ئارەقەكردن رێگەیەكی زۆرباشە بۆ رزگاربوونت لەو مادانە لە رێگەی پێستەوە.
بۆیە لێرەدا راهێنانە وەرزشییەكان كە سووڕی خوێنت چالاكتر دەكەن و وات لێ دەكەن ئارەقەی زۆر بكەیت یارمەتیت دەدەن بۆ خۆرزگاركردن لە ژەهرەكان، واتە هەمان كاریگەری ساونایان دەبێت، بەڵام رەچاوی ئەوەش بكە كە نابێت وەرزش لە شوێنی پیس بەدووكەڵی ماشێن و ئۆتۆمبێل ئەنجام بدەیت.
چەند هۆكارێكی تر كە وات لێ دەكەن وەرزش بكەیت:-
1-وەرزش پرۆسەی میتابۆلیسم لە لەش زیاتر دەكات و كێشت كەم دەبێتەوە.
2-تێكڕای لێدانی دڵ زیاتر دەبێت و دڵ ناچار نابێت بەوپەڕی توانای كار بۆ پاڵنانی خوێن بۆ هەموو لەش بكات.
3-باشتركردنی سووڕی خوێن.
4-ئاستی بەرزی پەستانی خوێنی بۆ ئاستی ئاسایی دەگەڕێنێتەوە.
5-رێژەی كۆلیسترۆلی خوێن رێك دەخات و كار بۆ كەمكردنەوەی كۆلیسترۆلی زیانبەخش و زیادكردنی سوودبەخشەكەی دەكات.
6-سیستەمی بەرگری لەش كاراتر و بەتواناتر دەكات.
7-هەستیاری لەش بۆ ئەنسۆلین باشتر دەكات و رێگری لە تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە دەكات.
8-هێزی ماسولكە و توانا و بەرگەگرتنی لەش زیاتر دەكات.
9-هاوسەنگی لەش باشتر دەكات.
10-ماسولكەكانی دەوری جومگەكان بەهێزتر دەكات و لەزیان دەیانپارێزێت.
11-ئەگەری تووشبوون بەخەمۆكی و نیگەرانی و دڵەراوكێ كەم دەكاتەوە.
12-راهاتن لەگەڵ پاڵەستۆی ژیان.
13-باری نووستن باشتر دەكات.
14-یارمەتیت دەدات بۆ ونكردنی كێش و سەركەوتنی ریجیمی خۆراك.
15-لە تەمبەڵی رزگارت دەبێت و هەست دەكەیت كە كەسێكی تەندروستیت.

 

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.