تشرینی یەکەم 24, 2021

ئه‌نده‌رپاسه‌كانی شه‌قامی بارزان لە دهۆك قەرەباڵغى شاریان کەم کردووەتەوە

دوو ئه‌نده‌رپاس و چه‌ند شه‌قامێك له‌ شاری دهۆك دروست کراون کە تا ئێستا زیاتر لە ٨٠%یان تەواو بووە و بەمەش هەم شارى دهۆک جوانتر بووە و هەمیش هاووڵاتیان هاتووچۆیان بەلاوە ئاسان بووە ڕێگه‌ی سەرەكی توركیا ـ زاخۆ ـ هه‌ولێر بۆ هاووڵاتیان و گەشتیاران ئاسان کراوەتەوە و چەندین خوولەکى کەم کردووەتەوە لەو کاتە زۆرەى کە جاران لێوەى بەفیڕۆ دەچوو!

پرۆژە‌ی ئه‌نده‌رپاسی شه‌قامی بارزان له‌ بازاڕی شاری دهۆك، هەر لە سەرەتاى کابینەى نۆیەمەوە دەست بە جێبەجێکردنیان کراوە و ئێستا دوو ساڵ بەسەر کارکردن تێیاندا تێپەڕیوە و لە کۆتایی خۆیدایە، هەرچەندە بریاربوو لە دوو ساڵ و نیو زیاتر تەواو بێت و زۆرێکیان تەواو بوون و كه‌وتوونه‌ته‌ خزمه‌تی هاووڵاتیانەوە، وەک بەڕێوەبەری پرۆژەكە ئەندازیار کانیوار جوبرەئیل باسى کرد : "شه‌ش مانگ به‌ر له‌ واده‌ی دیاریكراو، پرۆژە‌كه‌ ته‌واو بووە، هەروەها گوژمه‌ی گشتی ته‌رخانكراویش بۆ پڕۆژەكە‌ (٦٨.١٤٤.٠٩٣.٠١٨( دینار بوو‌ و گوژمه‌ی خه‌رجكردنه‌كه‌شی (٦١.٥٠٩.٣٨٥.٨٦٤) دینار بووه‌، واتا بڕی (٦.٦٣٤.٧٠٧.١٥٤) دینار له‌ بری پاره‌ی ته‌رخان كراو ماوه‌ته‌وه‌، ئەو بڕەیەش ماوەتەوە لەگەڵ ٢٨ ملیار دینار كە وه‌ك قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ ته‌رخان كراوه، هەر بۆ ئەو مەبەستە ته‌رخان ده‌كرێت."
پڕۆژەکەش لەم بەشانە پێک دێت:
یەکەم: شه‌قامێكی كه‌مه‌ره‌یی كە درێژییه‌كه‌ی كیلۆمه‌ترێك و نیوه‌ له‌ نزاركێ، واتە به‌ درێژی ١٥٠٥ مەتر له‌ یه‌كتربڕی ٨٥ له‌ نزاركێ و به‌ گوژمه‌ی (٢.٤٣٦.٩٢٨.٨٨٠) دینار تەواو بووە.
دووەم: ئه‌نده‌رپارسی گه‌وره،‌ نزیك فه‌رمانده‌یی دهۆك‌، كە گوژمەكەی (١٩.٦٥٢.٢٢٢.٣٩٦) دینارە.
سێیەم: ئه‌نده‌رپارسێكی گەورە، نزیك پاركی شه‌هیدان و دوو ترافیكلایت له‌ خۆ ده‌گرێت، كە بڕیی (٣١.٨٦٤.١٧٩.٢٥٨) دینار
گوژمەكەی بووە.
چوارەم: به‌رزه‌پردێك له‌ نزیك قوتابخانه‌ی سه‌فین، به‌ بڕی (٥.٣٠٠.٣٠١.٦٧٩) دینار بووە.
پێنجەم: شه‌قامێكی خزمه‌تگوزاری به‌ درێژایی ٣٥٠٠ مەترە و ده‌كه‌وێته‌ باكووری شه‌قامی سه‌ره‌كی كه‌ شه‌قامی بارزانه‌، ئەم شه‌قامە خزمەتگوزارییە به‌ گوژمه‌ی (٢.٢٥٥.٧٥٣.٦٥٠) دینار بووە.
بەڕێوەبەری پرۆژەكە باسى لەوە کرد کە له‌ ڕێكه‌وتی ٩/٧/٢٠١٩ ده‌ست به‌ كاركردن لەم پڕۆژانە کراوە کە ڕۆژانە بە سه‌رپه‌رشتیاری زیاتر لە ١٥ ئه‌ندازیار و ٥ ڕووپێو و ٢٠٠ کەس بە دەیان مەکینە کاری تێدا دەکەن و بڕیار وایە لە ٩٦٠ ڕۆژدا هەمووى تەواو بن. ئەندازیار کانیوار جوبرەئیل باسى لەوە کرد کە "هەرچەندە مەوداکە دیاریکراوە، بەڵام وەک سەرجەم پڕۆژەکانى دیکەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەم کابینەیە، ئەم پڕۆژەیەش لە پێش مەوداى کۆتایی خۆى تەواو دەبێت و دەخرێتە خزمەت هاووڵاتیانەوە".
بە تەواوبوونى ئەم پڕۆژەیە، هاتووچۆی هاووڵاتیان ئاسانتر دەبێت و كاریگەری گەورەیان لەسەر قه‌ره‌باڵغی و جه‌نجاڵی شه‌قامی بارزان وەک سەرەکیترین و گەورەترین شەقامى شارى دهۆک دەبێت، واتە ڕێژەی ٨٠%ی قه‌ره‌باڵغی سه‌ر شه‌قامه‌كه‌ كه‌م دەکاتەوە و ئێستا کەمى کردووەتەوە،‌ چونكە له‌ كۆی گشتی شه‌قامی بارزان پێشتر شه‌ش ترافیكلایت هەبوون، بەڵام دوای ته‌واوبوونی پرۆژە‌كه‌ پێنج ترافیكلایت لابراون، بۆ ئه‌وه‌ی هاتووچۆ بەشێوەیەكی راسته‌وخۆ بێت، ئەمەش ڕێگاگەی كورت كردۆتەوە بەشێوەیەك پێشتر تێپەڕین لەم ڕێگەیە به‌نزیكه‌ی ٤٥ خوله‌ك بوو، به‌ڵام ئێستا بوەته‌ ١٠ خوله‌ك.

 

شۆڕش غەفووری - هه‌‌ولێر

© 2017 Hawler