تشرینی یەکەم 24, 2021

زاڵاوای كوردان، دەچێتە ئیتالیا

ئاریان دەرگەڵەیی - هەولێر

 

پۆستەری جیهانی فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" یەكەم بەرهەمی درێژی سینەماكاری كورد "ئەرسەلان ئەمیری" بۆ نمایش لە بەشی پێشبڕكێی "هەفتەی ڕخنەگران" لە حەفتاوهەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیسیا" لە وڵاتی ئیتالیا بڵاو كرایەوە.

لە یەكەمین نمایشی جیهانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕكێی "هەفتەی ڕخنەگران" Critics' Week لە حەفتاوهەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیسیا" Venice لە شاری ڤێنیسیا لە وڵاتی ئیتالیا نمایش دەكرێت.
بەشی پێشبڕكێی سی و شەشەمین خولی "هەفتەی ڕخنەگرانی نێودەوڵەتی" فێستیڤاڵی فیلمی "ڤێنیسیا" لە لایەن یەكێتی ڕخنەگرانی سینەمای ئیتالیا SNCCI بەڕێوەدەچێت لە كاتژمێر 7:30 ئێوارێی ڕۆژی پێنجشەمە 9ی سێپتەمبەری 2021 لە دوو هۆڵی "ئاسترا 1" Astra 1 و "ئاسترا 2" Astra 2 لە بەشی پێشبڕكێی سیوشەشەمین خولی "هەفتەی ڕخنەگرانی نێودەوڵەتی" فێستیڤاڵی فیلمی "ڤێنیسیا" دەچێتە سەر پەردەی سینەماكان.

دواترین دەستکاریکردن لەسەر سێ شەممە, 07 ئەیلول 2021 08:00
© 2017 Hawler