نیسان 15, 2021

کۆمپانیای تویتەر سەدان هەژماری تایبەت بە چەند وڵاتێک دەسرێتەوە

 

و - محمد لادێ - هه‌‌ولێر

 

کۆمپانیای تویتەر ڕایگەیەند کە ٣٧٣ھەژماری تایبەت بە وڵاتانی ڕوسیا و ئەرمینیا و ئێران دەسرێتەوە لەبەر ئەوەی سەرپێچی یاساکانی تویتەریان کردووە.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکرد کە نزیکەی ٢٣٨ ھەژماری تایبەت بە وڵاتی ئێرانیان سریوەتەوە بەھۆی سەرپێچی کردن لە یاساکانی کۆمپانیاکە.
ھەروەھا بەپێی ئاژانسی ھەواڵەکانی رۆیتەرز کۆمپانیاکە ھەستا بە سرینەوەی ١٠٠ ھەژماری تایبەت بە وڵاتی ڕوسیا بەھۆی زیادەرۆیی لە گەورەکردنی بابەتەکان لاوازکردنی ھاوپەیمانی ناتۆ و ئامانجگرتنی سەر ئەمریکا و ئەوروپا.
جگەلەمەش کۆمپانیای تویتەر باسی لەوەکرد کە ٣٥ ھەژماری تایبەت بە وڵاتی ئەرمینیای سرییەوە لەبەر ئەوەی ئازرببیجانی کردبووە ئامانج.
ھاوکات ئاژانسی ھەواڵی (تاس) ی ڕوسی لەزاری وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ماریا زاخاروفا بڵاوی کردەوە کە مۆسکۆ ھەوڵدەدات ھۆکارەکانی قەدەغە کردنی ئەو ھەژمارە تایبەتانەی تویتەر لەبەرچاو بگرێت.

© 2017 Hawler