ئەیلول 18, 2020

ڤایرۆسی كۆرۆنا یاخود نەخۆشی كۆڤید-19 چی یە؟

نەخۆشی یەكی درمیی نوێیە تووشی كۆئەندامی هەناسە دەبێت، هۆكاری سەرەكی ئەم نەخۆشییە برییتی یە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرەتایی دەركەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی 12 / 2019 و شوێنی بڵاوبوونەوەی شاری (وهانی چین) بوو و دواتر بە جیهاندا بڵاو بوویەوە و هەتاوەكو ئێستا بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە.

 

نیشانەكانی كۆڤید – 19 چین؟.

1- نیشانە ناسەرەوە سەرەكی یەكان:

- تا.

- شەكەتی.

- كۆكەی ووشك.

2- نیشانە لاوەكیەكان :

- هەبوونی ئازارێكی زۆر و شەكەتی و هیلاكی.

- لووت گیران .

- ژانە قوڕگ.

- سكچوون.

 

شێوازی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە:

1- بە شێوەی راستەوخۆ : بەركەوتنی كەسی ساغ بە پرژەی (ئاخاوتن، كۆكە، پژمین) ی كەسی توشبوو.

2- بە شێوەی ناڕاستەوخۆ : گواستنەوەی نەخۆشی یەكە لە ڕێگەی دەست دان لە كەرەستە كەسی یەكانی نەخۆش وەك (مۆبایل، تەسبیح، سویچ، دانیشتن لە ئۆفیسی كەسی تووش بوو)، پاشان دەست دانی كەسی ساغ لە دەم و چاو و لووتی.

 

ماوەی (هەڵهێنان) ی كۆڤید -19 چەندە؟

مەبەست لە ماوەی"هەڵهێنان" بریتی یە لە ماوەی نێوان تووش بوون بە ڤایرۆسەكە تا كاتی دەركەوتنی نیشانەكانی نەخۆشی یەكە، بە زۆری ئەم ماوەیە لە نێوان 1- 14 رۆژ مەزەندە دەكرێت و بۆ ماوەی 5 رۆژ بەردەوام دەبێت.

 

كۆڤید - 19 مەترسی لەسەر ژیانی كێ‌ هەیە؟.

- كەسانی بەساڵاچوو.

- هەڵگرانی نەخۆشیە درێژخایەنەكان وەك (تەنگەنەفەسی (رەبۆ) – شەكرە – فشاری خوێن – نەخۆشیەكانی دڵ و بۆڕیەكانی خوێن).

شێوازی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا؟.

1- لە كاتی چوونە دەرەوەدا دەمامك بە كار بهێنە.

2- لە كاتی كۆكە و پژمین دا كلینێكس بە كار بهێنە و یەكسەر فڕێی بدە، یاخود دەم و لووتت بە ئانیشكت داپۆشە.

3- زوو زوو دەستەكانت بە ئاو و سابوون بشۆ بۆ ماوەی 20 چركە، یان ماددەی پاكژ كەرەوە بەكاربهێنە.

4- بە بێ‌ دەست شتن دەست لە دەم و چاو و لووتت مەددە .

5- دوور بكەوەرەوە لەو كەسانەی كۆكە یان پژمینیان هەیە .

6- دوور بكەوەرەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و تەوقە و ماچ كردن و یەكتر لە باوەش كردن.

7- یاسای دوور كەوتنەوەی كۆمەڵایەتی ڕەچاو بكە، پارێزگاری لە ماوەی نێوان خۆت و كەسی بەرامبەرت بكە، بە جۆرێك لە 2 مەتر كەمتر نەبێت..

8- بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵ مەچۆرە دەرەوە.

9- زانیاری لەسەرچاوەی باوەڕ پێكراو وەربگرە وەك (وەزارەتی تەندروستی یان رێكخراوی تەندروستی جیهانی).

شێوازی بەكارهێنانی دەمامك بە شێوەیەكی تەندروست:

بەڕێزان وابزانم تەنها پێویستمان بە وێنە دەبێت و شەرحی ناوێت.

 

دەمامك فڕێدان بە شێوەیەكی تەندروست:

  1. پێش ئەوەی بچیتە ناو ماڵەوە، دەمامكەكەت فڕێ‌ بدەرە ناو تەنەكەی خۆڵی تایبەت بە دەمامك .
  2. دەستەكانت بە ئاو و سابوون بۆ ماوەی 20 چركە بشۆ پاشان دەم و چاوت بشۆ .
  3. كلێنیكس بەكاربهێنە بۆ ووشك كردنەوەی دەست و دەم و چاوت.

 

 

© 2017 Hawler