ئایار 29, 2020

ئەو خواردنانەی ساڵانێکی زۆر ماوەیان بەسەر ناچێ

 

 

و : محەمەد لادێ

 

برنج: توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن کە برنجی سپی دەتواندرێت بۆ ساڵانێکی زۆر خەزن بکرێت و بەسەرنەچێ، ئەگەر ھاتوو بە جوانی و ھەڵبگیرێت و سەری توند قەپات بکرێت لە پلەیەکی گەرمی کە ٤٠ پلە رەت نەدات. شایەنی باسە دەکرێ ماوەی خەزنکردنی بگاتە ٣٠ ساڵ.
ھەنگوین: ھەندێک باس لەوە دەکەن کە ھەنگوین تاکە خواردنە ھەتا ھەتایە دەمێنێیەوە، ئەویش بەھۆی تێکەڵبوونی شیلەی گوڵە لەگەڵ ئەو ئەنزیمە تایبەتانەی کە ھەنگوین دەریدەدات، شلەیکی کەمشێدار دروست دەبێت کە سەدان ساڵ دەمێنێتەوە بێ ئەوەی تێک بچێت.
خوێ: پێکھاتەی کلۆریدی سۆدیۆمی تێدایە، نەک تەنھا تەمەنی خوێیەکە درێژ دەکات، بەڵکو سەدان ساڵ بەکاردێت بۆ کۆگاکردن و ھەڵگرتنی خواردەمەنی تر.
شەکر: ئەگەر دوور لە تەربوون و شێداربوون ھەڵبگیرێت، ماوەکەی بەسەرناچێت بۆ ساڵانێکی دوور و درێژ.
پاقلەێ وشکراو: توئژینەوەکانی زانکۆی بریگھامی ئەمریکی تەئکیدیان لەوە کردەوە؛ کۆگاکردنی پاقلەی وشککراو بۆ دەیان ساڵ کاریگەری خراپی لەسەر خواردنەکە نەبوو.
گەنمەشامی: بەھەمان شێوەی پەقلەکە دەنک گەنمەشامێش لە شوێنی سارد و قەپات بۆ ماوەیەکی دەێژ ھەڵدەگیرێت بێ ئەوەی خراپ ببێت.
پۆدرەی شیر: رێژەی ئەگەری مانەوەی ئەم جۆرە خواردنە لە ھەموو جۆر بەرھەمە شیریەکانی تر زیاترە.

دواترین دەستکاریکردن لەسەر دوو شەممە, 27 نیسان 2020 18:04
© 2017 Hawler