ئایار 29, 2020

ئەو خۆراکانەی کە بۆ شەقیقە بە سودن چيين؟

 ژانە سەری نیوە، کە ناسراوە بە شەقیقە، ئەو نەخۆشیەیە کە زۆرێک گیرۆدەی بوون، هۆکارەکەی ڕەنگە زۆر جار هۆرمۆنی بێت یان بەهۆی سترێسی زۆرەوە بێت . بەڵام ئاشکرایە کە سیستەمیخۆراکیش ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت بەڵام هەرکەسێک ئازاری شەقیقەی چەشتبێت هەموو کارێک دەکات تەنها بۆ ڕزگاربوون لەو ئازارە. زۆرن ئەو خۆراکانەی کە کاریگەریان هەیە بە باش و خراپ لەسەر ئازاری شەقیقە، کە بریتین لە گەنم، شیر، پەنیر، شوکولاتە، قاوە، شەکر, پاقلەی سودانی، گۆشتی بەراز و ماددە زیاد کراوە کیمیایی و پارێزەرەکانی ناو خۆراک. بەڵام کاریگەری خۆراکەکان لەسەر ئازاری شەقیقە لە کەسێکەوە

بۆ کەسێکی تر جیاوازی هەیە. لەبەر ئەوەی هێڵجدان و ڕشانەوە بەشێکن لەم باری سەر ئێشەیە بۆیە زۆرینەی ئەو کەسانەی کە توشی شەقیقە دەبن ئارەزویان بۆ خواردن نامێنێ، هەرچەندە خواردن و خواردنەوە تا ڕادەیەکی باش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازار و نیشانەکانی بارودۆخەکە. لە هەمان کاتدا نە خواردن و دواخستنی ژەمە خۆراکیەکان کاریگەریەکی نەرێنی هەیە. هەر بۆیەش ئەو کەسانەی کە لەدەست ئەم بارودۆخە دەناڵێنن دەتوانن شەوانە پێش نوستن ژەمێکی سوک بخۆن کە یارمەتیدەرە بۆ جێگیر هێشتنەوەی ڕێژەی گلوکۆزی خوێن بە درێژایی شەو و دووبوون لو توشبوون بە سەر ئێشەی لەنەکاو. لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە باشترین خۆراکە تەندروستەکان و کاتی خواردنیان دەکەین بۆ بەرەنگار بوونەوەی

© 2017 Hawler