ئازار 30, 2020

تەرککردنی خوێ بە ئەگەرێکی زۆر، سەرجەم نەخۆشیەكانی دڵمان لەكۆڵ دەكاتەوە

محمد لادێ - هه‌‌ولێر



بەڵام ئایا هۆکاری سەرەکیی نەخۆشیەکانی
دڵ چیە؟
بەرزیی پەستانی خۆێن هۆکاری سەرەکیە بۆ نەخۆشیەکانی دڵ، کە زۆر جار بە هۆی زۆریی ڕێژەی سۆدیۆم )خوێ(وەیە. هەرەوەها بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بە هۆکاری سەرەکیی توشبوون بە جەڵتەی مێشک و جەڵتەی دڵ و نەخۆشیەکانی گورچیلە دادەنرێت.
تەنەنەت ئەگەر بریارمان دا جارێکی دی خۆێ نەخۆین. هێشتا ئەگەری زۆر هەیە ڕۆژانە بڕێکی زۆر سۆدیۆم بخۆین بەهۆی ئەوەی کە لە پێکهاتەی زۆرینەی هەرە زۆری خۆراکە دروستکراوەکاندا هەیە، کە خۆێیان تێ دەکرێ.
لە شیکاریەکی نوێدا کە لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابروودا لە ڕۆژنامەی BMJ ی بەریتانی بڵاو کراوەتەوە، لەسەر 133کەس كراوە بەڵگەی بەهێز وەدەست کەوتووە دەربارەی ئەوەی کە چی ڕوو دەدات ئەگەر بێت و خۆی بە تەواوی لە خۆراکەکانمان تەرک بکەین. تەرککردنی خوێ لە خۆراکەکانماندا بە تەنیا کاریگەریی لەسەر کەمکردنەوەی پەستانی خوێنی ئەو کەسانە نیە کە کێشەی بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە، بەڵکو دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن لەو کەسانەشدا کە هیچ کێشەیەکی تەندروستیان نیە.
توێژینەوەکە ئەوەی سەلماندووە کە هەتا ڕێژەی کەمکردنەوەی خوێ زۆرتر بێت دابەزینی پەستانی خوێن زیاتر دەبێت.
دکتۆر ئیسیلما فیرگۆس پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشیەکانی دڵ لە نەخۆشخانەی ماونت سینای لە نیویۆرک، کە لە بەژدار نەبوو لە توێژینەوەکەدا توێژیەوەکەی بە کارێکی مەزن وەسف کرد لە بواری خۆپاراستندا.
فیرگۆس وتیشی، گرنگیی توێژینەوەکە لەوەدایە کە ئەم خۆپاراستنە کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر هەموو مرۆڤەکان هەیە نەک تەنیا ئەوانەی کە بە خوێ هەستیارن، وەک ئەو ئەفریقیانەی کە لە ئەمریکا دەژین. ئاماژەی بەوەیش کرد، کە سێ لە چواری ڕەشپێستەکان کێشەی بەرزیی پەستانی خوێنیان هەیە و ئەوانەش مەترسیی توشبوونیان بە جەڵتە دووجار لە کەسانی ئاسایی زیاترە. بۆیە مایەی خۆشحاڵیە کە بتوانین هەر بە پارێز مەترسیەکان بڕەوێنینەوە.

© 2017 Hawler