شوبات 27, 2020

كورته‌ باڵاترین پیاوی جیهان كۆچی دوایی كرد

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی سكای نیوز، خاچێندرا ماگارای نیپالی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كردووه‌.
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی كورتی باڵاكه‌یه‌وه‌، ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كرد و جارێك نازناوی كورته‌ باڵاترین پیاوی جیهانی پێبه‌خشرا، له‌ته‌مه‌نی 28 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد . له‌مباره‌یه‌وه‌ براكه‌ی به‌پێگه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ خاچێندرا به‌هۆی نه‌خۆشی هه‌وكردنی سیییه‌كانی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ دڵی له‌ لێدان كه‌وت. شایانی باسه‌ خاچێندرا ماگارای نیپالی درێژی باڵاكه‌ی 67 سانتیمه‌تر بووه‌و له‌ساڵی 2010 نازناوی كورته‌ باڵاترین پیاوی جیهانی پێ به‌خشراوه.‌

© 2017 Hawler