کانونی یەکەم 11, 2019

ئەگەر پیسایت گۆڕانكاریی بەسەردا هات چی دەكەیت؟

گۆڕانی لە ڕەنگ و جۆری پیسایی هۆكاری هەیە، د. ئازاد مەنتك پسپۆری نەخۆشییەكانی هەنا و دڵ، چەند ڕێنماییەك بە هاووڵاتیان دەدات بۆ ئەوەی بە هۆشییارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخە بكەن.

د. ئازاد مەنتك ئاماژە بەوە دەدات كە نابێت باری پیسایی گۆڕانكاری بەسەردابێت و یانیش خوێنی لەگەڵ بیت، هەروەها سكچوونیش هۆكاری هەیە بەتایبەت لەشەواندا، بۆ ئەم دۆخانە هەریەكەیان هۆكاری هەیە و دەبێت هۆكارەكانی بدۆزرێتەوە. لێرەدا بەچەند خاڵێك هۆكارەكانتان بۆ ڕوون دەكاتەوە:
١. هیچ كەسێك نابێت حاڵەتی دەرچوون و باری پیساییكردنی گۆڕانی بە سەردا بێت، هەر كاتێك هەستت بە گۆڕانكاری لە پێشاو كردن كرد ئەوا: پێویست دەكات ڕای پزیشكی پسپۆڕی بۆ وەربگریت.
٢. هەر كاتێك پیساییت خوێنی تێدا بوو، ئەوا: ناكرێت لە خۆتەوە دەرمان بخۆیت بەڵكو هەتا هۆكارەكەشی ئاسان بێت و لەوەو پێش فێری ئەوە بوویت لەخۆتەوە دەرمان بخۆیت، ئەوا: ئەگەر پیساییت خوێنی تێدا بوو، نەكەیت دەرمان بخۆیت بەڵكو ڕاوێژی پزیشك وەربگرە.
خۆ ئەگەر تەمەنت لە پەنجای تێپەڕیبوو، وە لە پیساییت (خوێنی تێدا بوو،كێشی لەشیش دادەبەزی، كەمخوێن بوو) هەر نابێت دەرمان وەربگرێت ڕێگا پێی نادرێت قەت دەرمان بخوات بۆیە دەبێت پزیشك بڕیاربدات.
٣. هەر كەسێك زگچوونی هەبوو: زگچوون هەموو كات دەبێت هۆكارەكەی بدۆزرێتەوە ئەوجا چارەسەر وەرگرێت، ئەوە ناڵێم؛ زگچوونەكە كەسەكەی تووشی ووشكبوونەوە كرد بێت، ئەوا: ووشكبوونەوەكە چارەسەر دەكرێت، ئەوجا هۆكارەكەی دەدۆزرێتەوە و بەگوێرەی هۆكارەكەی چارەسەر دەدرێت.
 زگچوونێك لە دوو هەفتە كەمتر بخایەنێت، دەگوترێت: (زگچوونی ئاسایی = لەناكاو؛ خۆ ئەگەر لە دوو هەفتە زۆرتر بوو = زگچوونی درێژخایەن).
٤. هەر كەسێك بە شەو زگچوونی هەبێت، ئەوا: بێ سێ و دوو دەبێت هۆكاری زگچوونەكەی بدۆزرێتەوە، ئەوجا چارەسەر بدرێت. زگچوونی شەوان دەبێت بە هەند وەربگیرێت و نابێت پشگوێ بخرێت.
٥. زگچوون لەگەڵ نیشانەی كێم و تا و زگ بەلبوون و زگ پەنمان، وە یان زگچوون گۆڕانی ڕەنگ و بۆنی پیسایی؛ دیسان دەبێت ڕاوێژی پزیشكی پسپۆڕی بۆ وەربگیرێت.

 

ماكوان عيززه‌‌ت - هەولێر

© 2017 Hawler