کانونی یەکەم 11, 2019

بۆچی لێوەكان ڕەش هەڵدەگەڕێن؟

ئەگەر ئۆكسجین بە باشی بە جەستە نەگات، وا لێوەكان ڕەش هەڵدەگەرێن ئەمەش وەك زەنگێكی ئاگاداركەرەوەیە بۆ ئەوكەسە، كە بە زووی سەردانی پزیشك بكات و نابێت ئەو دۆخە پشتگوێ بخات.

كاتێك كە لە بەرامبەر سەرمایەكی زۆردا ڕاوەستین و ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی كە خوێنێكی كەم بگاتە سەر پێست و جەستە بۆ ئەوەی پلەی گەرماكەی لە ئاستێكی باشدا ڕابگرێت زیاتر خوێن بۆ مێشك و دڵ و گورچیلەكان ڕادەكێشیت و هەر ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە پێست سارد بێت، بەڵام ناوخۆی جەستە هەست بە گەرما بكات. هەر ئەو كارە دەبێتە هۆی ئەوەی كە ئوكسجینی ناو دەمارە وردەكانی سەر پێست كەم دەكات و دەبێتە هۆی رەشهەڵگەڕانی پێست.
ڕەشهەڵگەڕانی لێو تەنانەت دەتوانێ بە هۆی جگەرە كێشان و هەڵمژینی گازە ژاراوییەكانیش بێت كە هەردووكی تا ڕادەیەك مەترسیدارە. ئەگەر لێو ڕەش بێتەوە و پێستیش زەرد هەڵگەڕێت ئەوە دەتوانێ بە هۆی كەمخوێنی و كەمبوونەوەی ئاسنی خوێنیش بێت، چونكە ئاسن بەشێكی گەورەی پێكهاتەی بەشینی ڕەنگی سووری وێنە. جگە لەوە كەمبوونی كەرەستە گرینگەكان لە لەشدا دەتوانێ ببێتە هۆی كەمبوونی ئاسن لە خوێندا و هەرشتێك ببێتە هۆی كەمبووونی خوێن هەر ئەوەش ئاسنی خوێن كەمدەكاتەوە. ئەگەر لێوەكان لە ناكاو ڕەش هەڵگەڕان و سواربوونی هەناسە و دڵەكوتەی زۆریشی لەگەڵ بێت، ئەگەر هەیە بەهۆی نەخۆشی نەخۆشی سییەكانەوە بێت. یانیش نیشانەیەك لە نەخۆشی دڵ و سیپەلاك بێت. بۆیە پێویستە لەكاتی ئەو گۆڕانكارییەدا سەردانی پزیشك بكەیت.

ئەگەر ڕەشبوونی لێوەكان بە هۆی سەرماوە بێت چی دەكەیت؟
- بە خاولییەكی گەرم و گەورە تەواوی جەستە داپۆشە هەرچی زیاتر خۆ گەرم كەنەوە ئەوا زووتر چارەسەر دەبێت و خوێنێكی زیاتریش بە پێست و لێوەكان دەگات.
- خواردنەوەی شلەمەنی گەرم: خواردنەوەی ئاوێكی گەرم دەبێتە هۆی گەڕانی باشتری خوێن لە دەمارەكان و هەر ئەوەش دەبێتە هۆی سوور و ئاسایی بونەوەی لێوەكان. بەڵام خواردنی قاوە بە پێچەوانەوە زیاتر لێوەكان ڕەش دەكاتەوە.
- وەرزشكردن: جووڵانەوە و وەرزشكردنی بەردەوام بە دەست و پێ و بەشەكانی جەستە دەبێتە هۆی ئەوەی خوێن بە هەموو شوێنێك بگات و تەنانەت ئۆكسیژێنی تەواویش بچێت بۆ لێوەكان.
- جگەرە نەكێشان: كێشانی جگەرە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئۆكسیژێنی جەستە و تەنانەت دەمارەكانیش تەنگ دەكاتەوە و ناهێڵی بە جوانی خوێن تێیاندا بگەڕێت.
ئەگەر لێوەكان لە ناكاو ڕەشهەڵگەڕان و دڵەكوتەشیان لەگەڵ بوو ئەوە دەبێ بە زووترین كات سەردانی پزیشك بكرێت.

© 2017 Hawler