کانونی یەکەم 16, 2019

سوودەكانی میوەی تنیین

بەگشتی میوەكان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و سەرچاوەی كانزا و ریشاڵەكانن، جیا لە دژە ئۆكسێنەرەكان كە وەك دژە هەوكردن كار دەكەن و رێگری لە لەناوچوونی خانەكان دەكەن وە رووبەڕووی نەخۆشییە درێژخایەنەكان دەبنەوە وەك نەخۆشی دڵ و شێرپەنجە و شەكرە و هەوكردنی جومگەكان، یەكێك لەو میوە بەسوودانە كە زۆر بە باشی بەرەنگاری نەخۆشییە درێژخایەنەكان دەبێتەوە میوەی تنین یان ئەژدیهایە، هەر چەندە لە ووڵاتی ئێمە كەمتر بایەتی پێدەدرێت و خایخۆین بەڵام لێرەدا چەند سوودێكی ئەو میوەیە دەخەینە ڕوو.
تنین لە ناوچە كەمەرییە و نیمچە كەمەرییەكانی سەر رووی زەوی گەشە دەكات لە ئاسیا و ئەمەریكای لاتینی و بە شێوە و رەنگی زەرد و سوور و ناوكێكی سپی پڕ دەنكۆڵەی بچووك جیا دەكرێتەوە. ئەو میوەیە قەبارەی بچووكە و كێشەكەی دەگاتە 198 گرام و هەر دانەیەكی 60 كالۆری و 14 گرام كاربۆهیدرات و یەك گرام لە ریشاڵ و دوو گرام لە پڕۆتین و 0.4 گرام لە چەوری پێك هاتووە.
ئەو میوە كەمەرییە مادەی پڕۆبیوتیك لەخۆ دەگرێت كە هاوسەنگیی بەكتریا لەناو ریخۆڵەكان رێك دەخات و پاڵپشتی لە گەشەسەندنیان دەكات، هەروەها مەترسیی دروستبوونی پەتا لە كۆئەندامی هەرس و سكچوون كەم دەكاتەوە.
توێژینەیەكی پزیشكی ئەوەی دەرخست كە خواردنی میوەی تنین رەنگە یارمەتی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی شەكرە بدات لە رێگەی هاندانی گەشەی خانەكانی پەنكریاس كە مادەی ئەنسۆلین بەرهەم دێنن، توێژینەوەكە ئەوەی دەرخست كە زۆرخواردنی ئەو میوەیە كاریگەری ئەرێنی بۆ سەر ئاستی شەكرەی خوێن هەیە.
ئەو میوە بڕێكی زۆر مادەی دژە ئۆكسێنەری تێدایە كە كار بۆ پاراستنی پێست و رووخسار لە دەركەوتنی نیشانەكانی پیربوون دەكات و بە شێوەیەكی شێدار و گەنجانە رایدەگرێت، هاوكات رووبەڕووی هەوكردنی جومگە دەبێت.
هەروەها مادەی ئاسنی تیادایە كە بۆ گواستنەوەی ئۆكسجین بۆ بەشەكانی تری لەش پێویستە و یارمەتی گۆڕینی خۆراك بۆ وزە دەدات، ڤیتامین سی تێدایە كە یارمەتیی مژینی ئاسن دەدات.

© 2017 Hawler