کانونی یەکەم 10, 2019

لێکۆڵینەوەیەک گرنگی وەرزشکردن لە تەمەنی پیری دەردەخات

لێکۆڵینەوەیەکی گەورە ئاشکرای کرد کە ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروی ٦٠ ساڵانەو چاڵاکن،مەترسی تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ و دەماغ کەمترە، ئەمەش ئاماژە بەوە دەکات کە ھەرگیز کات درەنگ نیە بۆ دەستپێکردن بە وەرزش.

خەڵکانێکی زۆر ئەوانەی بە دانیشتن ڕاھاتوون و دواتر دەستیان بە وەرزش کردووە سێ بۆ چوار جار لە ھەفتەیەک، مەترسی تووشبوونی نەخۆشیەکانی دڵیان بە ڕێژەی ١١٪‏ کەم کردۆتەوە بەراورد بەوانەی کە ھیچ چاڵاکیەک ئەنجام نادەن.
توێژەرانی دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستی بەریتانی ئاماژەیان بەوە دا؛ کە بۆ پێکانی گۆڕان لە لەش و تەندروستیت تەنها سەعاتێک راکردنت پێویستە لە ھەفتەیەکدا.
توێژینەوەیەک کە زیاتر لە ملیۆنێک کەسی گرتەوە کە راھاتبوون بە وەرزشکردن پێنج جار لە ھەفتەیەکدا، دوایی وازیان لێھێناوە، رێژەی مەترسیەکانی جەلتەی دەماغ و دڵ لەسەریان ٢٧٪‏ زیادی کردووە.
توێژەرانیش لە کۆریای باشوور: ئەو ئەنجامەی کە پێی گەیشتووین، زۆر روونە کە وەرزش کاریگەری راستەوخۆی ھەیە لە سەر بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم تەنانەت بۆ کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی درێژخایەن و پەککەوتەش.
شایەنی باسە پزیشکانیش وەرزشکردن وەکو چارەسەرێک دەنووسن بۆ بە ساڵاچوان، بۆ رێگرتن لە کێشە تەندروستیەکان.
کیوونگ کیم، قوتابی دکتۆرا لە زانکۆی سیئۆلی نێودەوڵەتی: گرنگترین خاڵ لەم توێژینەوەیە ئەوەیە کە دەبێ کە بە ساڵاچوان بەردەوام بن لە ڕاھێنانەکانیان بە ھەمان ڕیتم، یاخود زیادی بکەن، بۆ زیادکردنی بەرگری لەش لە دژی نەخۆشیەکانی دڵ و خوێن. ھەرچەندە مرۆڤ گرانە کە بە یەک ڕیتم لەسەر ڕاھێنانە جەستەییەکان بەردەوام بێت لەگەڵ گەورەبوونی تەمەنی، بەڵام توێژینەوەکان گرنگی بەو خاڵە دەدەن.

© 2017 Hawler