تشرینی دووەم 19, 2019

وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەداتە بەشێك لە كۆمپانیاكانی دەرمان

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان د.محەمەد قادر ڕایگەیاند: بە بڕیاری وەزیری تەندروستی و پاڵپشت بە ڕاسپاردەی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی، بڕیاردرا كۆمپانیاكانی دەرمان و پێداویستی پزیشكی كە تا ئێستا پابەند نەبوون بە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان ئەوا سزادەدرێن.

د. محەمەد قادر ئاماژەی بەوەدا كە: بە گوێرەی ڕێنماییە نوێیەكان بۆ هەڵگرتن و كۆگا كردنی دەرمان ئەو كۆمپانیایەی باپەند نەبووبێت بە جێبەجێكردنی بڕیارەكەوە لە سەرەتا مانگی داهاتوو چالاكیەكانیان ڕادەگیرێت و مامەڵەیان لەگەڵ ناكرێت لە كەرتی گشتی و تایبەت تا ماوەی یەك مانگ، دواتر ئەگەر بەردەوام بێت لە سەرپێچی و پابەند نەبێت بە ڕێنماییەكان لە سەری ساڵی نوێوە مۆڵەتی كاركردنی هەڵدەوەشێندرێتەوە و بە یەكجاری كۆمپانیاكەی دادەخرێت.

© 2017 Hawler