تشرینی دووەم 19, 2019

هۆكار و چارەسەری قرقێنە چییە؟

بەهۆی فراوانبوونی گەدە و زۆری گازەكان، لەش گازە زیادەكانی ناو گەدە دەردەكات، بەمەش دەگوترێت قرقێنە، ئەم حاڵەتەتەش بێزراوە لەنێو كۆمەڵگەی ئێمەدا، هەرچەندە قرقێنە كاردانەوەیەكی سروشتی جەستەیە و رۆژانە هەموو مرۆڤێك ئەنجامی دەدات، پزیشكانیش بە حاڵەتێكی ئاسایی دایدەنێن، بەڵام ئەگەر زۆر بێت ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ نەخۆشی و پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت.

زیادبوونی هەوا لەگەدەدا، یانیش قوتدانی هەوا هۆكاری سەرەكی دروست بوونی قرقێنەیە، ئەوەش بەهۆی (خواردن و خواردنەوەی بەپەلە، قسەكردن لەكاتی خواردن، جوینی بنێشت، مژینی شیرینی رەق، جگەرەكێشان، زۆرهەناسەوەرگرتن، تووشبوون بە نیگەرانی و رارایی، خواردنی دەوڵەمەند بە گازەكان، نیشاستە، شەكر، هەروەها ریشاڵەكانی: پاقلە، نیسك، پیاز، كەلەرم و برۆكلی، قەرنابیت، نانی ئەسمەر و مۆز) كە هۆكارن بۆ دروستبوونی قرقێنە.
خواردنی چەند جۆرێك دەرمان یان چەند جۆرێك نەخۆشی وەك ئەكاربۆز كە بۆ چارەسەری جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە وەردەگیرێت و دەرمانی رەوانی وەك لاكتۆز و سوربیتۆل و ئاوارشكێنەكانی وەك نابرۆكسین و ئەسپرین و ئیبۆ پرۆفین، كە رەنگە ئەوانە هەوكردنی گەدە دروست بكەن كە یەكێكە لە هۆكارە باوەكانی قرقێنە. یان تووشبوون بە چەند نەخۆشییەك.
چارەسەری قرقێنە رادەوەستێتە سەر دۆزینەوەی هۆكارەكەی و نەهێشتنی، بەڵام هەندێك شت هەن دەتوانیت لە رێگەیەوە كۆنترۆڵی بكەیت لەوانە خواردن و خواردنەوە بەهێواشی و كەمكردنەوەی قووتدانی هەوا و خواردنەوەی خواردنەوە گازییەكان كە دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لەخۆ دەگرن.
هەروەها لە ڕێگەی كەمكردنەوەی جگەرەكێشان و جوینی بنێشت و مژینی شیرینی رەق وەك مەساسە دەتواندرێت قورقێنە كەمبكرێتەوە، هەروەها پێویستە دوور بكەونەوە لە رارایی كە كێشەی كۆئەندامی هەرس زیاتر دەكات، وە لەكاتی هەڵچووندا هیچ مەخۆن.

© 2017 Hawler