ئەم پەڕەیە چاپ بکە

جــۆریشاڵی زۆرە و چەوریی خوێن كەم دەكاتەوە

زانایانی كەندا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە خواردنی بڕێكی زۆر لە بەرهەمەكانی دروستكراو لە جۆر دەبێتە هۆی دابەزینی زۆری رێژەی چەوری خوێن"كۆلیسترۆل".

بە گوێرەی تووێژینەوەكان ئەو كەسانەی ئەگەر هەیە ڕووبەڕووی نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرەی خوێن ببن وە ئەوانەشی رێژەی چەورییان بەرزە دەتوانن سوود لە خواردنی ئەو بەرهەمانە ببینن كە بە جۆ دروست كراوە، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو نەخۆشیانە نەبنەوە.
ڤلادیمێر فۆكسان، توێژەر لە زانكۆی تۆرینتۆی كەنەدی لەو بارەوە دەڵێت، جۆ بە ریشاڵ دەوڵەمەندە كە یارمەتی كەمكردنەوەی ئاستی ئەو مادانە دەدات كە بڕێكی زۆر كۆلیستڕۆل لەخۆ دەگرن وەك چەوری، ئەو توێژەرە دوای شیكردنەوەی داتاكانی زانایانی تر لەبارەی چۆنیەتی كاریگەری ریجیمی خۆراك بۆ سەر كۆبوونەوەی كۆلیسترۆل لە لەشدا كۆیان كردبووەوە، گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە جۆ یەكێكە لە گرنگترین پێكهاتەكانی سیستەمی خۆراك كە سوودی بۆ تەندروستی دڵ و لوولەكانی خوێن هەبێت، بەهۆی كاركردنی لەسەر كەمكردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆل لە خوێندا.
توێژینەوەكە ئاماژە دەكات كە خواردنی رۆژانەی 5-6 گرام لە ریشاڵی جۆر بۆ ماوەی مانگێك توانای دابەزاندنی كۆلیسترۆڵی هەیە لە لەشدا بە رێژەی 7%، هەروەها مەترسی پەرەسەندنی نەخۆشی رەقبوونی خوێنەبەركان و مردن بەهۆی جەڵتەی خوێن و نەخۆشییەكانی تری دڵ كەم دەكاتەوە.
بۆیە زانایانی كەنەدی رێنوێنی دەدەن بە خواردنی ئەو بەرهەمانەی جۆ دەچێتە پێكهاتەیان، لەوكاتەی لە ساڵانی دواییدا سەنتەرەكانی خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتی و پزیشكی لە چەندان وڵات رێنوێنی هاووڵاتییانیان كرد لەوانەی بەدەست بەرزی رێژەی كۆلیسترۆل دەناڵێنن، بە خواردنی بڕی زیاتری ئەو خۆراكانەی جۆ دەچێتە پێكهاتنیان كە ریشاڵیان تیادایە و چەوری و كۆلیسترۆلی زیاد لە لەشیان ناهێڵێ.

 

ئەژین عەبدوڵڵا - هەولێر