تشرینی یەکەم 17, 2019

پادشای سوید پێشوازی لە کچێکی کورد دەکات

سارا سەرایی کچه‌ کوردێک تەمەن 30 ساڵە و لەدایکبووی وڵاتی سویدە، ئەو کچە کوردە لە شاری یۆتۆبۆری هاتۆتە دونیاوە و باوکی خەڵکی شاری سلێمانییە لە باشوری کوردستاندا دایکیشی خەڵکی شاری کەرکوکە.

سارا سەرایی ده‌رچوویی کۆلێژی ده‌رمانسازییە وەک حەزێکی خۆی لە تەندروستی و ڕووەک ناسی له‌ولاتی سوید خوێندنی تەواو کردووە، زۆرئارەزووی هەبووە کەوا کارێکی هەبێت بیرۆکەی خۆی بێت.ئەو دەڵێت: کاتێک سەیرم دەکرد کەوا خەلکێکی زۆر ڕووی لە خواردنی شیرینەمەنی و شوکولاتە کردووە . بیرم کردەوە بۆ خۆم نوقلێک دروست بکەم تەندروست بێت بۆ مرۆڤ. بۆیە هەڵسام بە کۆکردنەوەی چەند جۆرێکی ڕووەکی سرووشتی بۆ یەکەم جار لەماڵەوە دەستم کرد بەدروست کردنی نوقلی تەندروست. دوای ماندووبونێکی زۆر و چەندین لێکوڵینه‌وه‌یەکی ورد توانیم له‌ رووه‌کێکی سرووشتی جۆره‌ نوقڵێکی به‌ تام دروست بکەم که‌ به‌ هیچ جۆرێک شه‌کری تیا به‌کار نه‌هێنرابێت، سەرەتا لەماڵەوە گوتم باكچە بچکۆلەکەی خوشکم بیخوات لەپێشی دادەنێم وەک تێستێک ئەگەر حەزی بۆ خواردنی چوو ئەوا دووبارە و سێ بارە بەردەوام بوو بیخوات ئەوا لەسەری بەردەوام بووم بۆ ئەوەی بەرهەمی بهێنم . چونکە هەمیشە منداڵ ئارەزووی شتی خۆش و بەتام دەکات بۆیە بۆم دەرکەوت نوقلێکی بەتام و بەلەزەتە. دواتر هەڵسام پەیوەندیم لەگەڵ کۆمپانیایەک کرد بەناوی (وێلی بێتس) پێشنیارم کرد کەوا دەتوانم نوقلێک دروست بکەم بەبێ ئەوەی شەکری تێدابێت و تەندروست بێت بۆ مرۆڤ زۆر پێ خۆشحاڵببوون. سەرەتا بەم پرۆژەیە دەستم کرد بەدروست کردنی و تاقی کردنەوەی دەرچوو نوقلێکی خۆش و تەندروست. ئێستاش نوقڵه‌که‌ له‌ زۆربەی سوپه‌ر مارکێته‌کان و دەرمانخانەکانی شارەکانی وڵاتی سوید ده‌فرۆشرێت.ئەبوو لە هەفتەی رابردوو بڕوانامەی باشترین داهێنانی سویدی پێبەخشکرا.
بەم بۆنەیەوە لە مانگی نۆڤەمبەر لەلایەن پادشای وڵاتی سوید لە کۆشکی پادشایەتی پێشوازیم لێ دەکات بە بۆنەی داهێنانی نوقلی سرووشتی.

© 2017 Hawler