تشرینی یەکەم 17, 2019

بەخۆراك توانای سێكسیت بەهێز بكە

بەشێكی هاوسەران بەدوای ئەو خۆراكانەدا دەگەڕێن كە سوودیان بۆ تەندروستی و پێوەندیی سێكسی هەیە و ئەو خۆراكانەشی بۆ سێكس باشن، فرۆشیان زۆرە و ئەوەش بەڵگەیە كە ژیان و تەندروستیی سێكسی بووتە جێی گرنگیپێدانی مرۆڤ، بۆیە پێویستە زیاترین رۆشنبیری لەوبارەوە هەبێت.

بەگشتی پێڕەوكردنی سیستەمێكی گونجاو و هاوسەنگ لەگەڵ ژیانێكی پڕ جووڵانەوە و وەرزشكردن و پاراستنی تەندروستی دەروونی، ئەوانە مسۆگەربوونی ژیانێكی تەندروست و زۆرباشی سێكسی دەكەن، هاوكات چەند جۆرێم خۆراك هەن زیاتر لەوانیتر كاریگەریان بۆ سەر ژیانی سێكسییەوە هەیە و بەچالاككار لەو بارەوە دادەنرێن.
هۆڕمۆنی ئەندرۆفین كارەكەی دروستكرنی خۆشی و چێژە لە مرۆڤدا، بۆیە ئەو پێكهاتانەی كار دەكەنە سەر دەردانی هۆڕمۆنەكە بە چالاككەری سێكسی دادەنرێت، ئەو پێكهاتانەش پێوەستن بە خواستی تەندروستیی سێكسی و پێوەستیشن بە سەركەوتنەوە.
 لەخوارەوە چەند جۆرێك خۆراك هەن كە كار دەكەنە سەر ژیانی سێكسی مرۆڤ.
*ماسیی سەلەموون، ماسیەكان بەگشتی بە چەوریی ئۆمێگا 3 دەوڵەمەندن و كار دەكاتە سەر چەوری نیشتووی ناو دەمارەكان و گەیشتنی خوێن بۆ ئەندامەكانی لەش زیاتر دەكات لەوانەش ئەندامی زاوزێ. بەڵام زۆرخواردنی رەنگە پیاو تووشی كێشەی پرۆستات بكات.
*سیر، سەرەڕای بۆنە ناخۆش و نەخوازراوەكەی، بەڵام سوودی زۆری هەیە لەوانە زیادكردنی توانای سێكسی و رێگرتن لە بەرزبوونەوەی پەستان و كۆلیسترۆلی خوێن و گەیشتنی خوێن بۆ ئەندامی زاوزێ باشتر دەكات.
*گوێچكە ماسی، لەو خۆراكانەیە بە كانزای زەنك دەوڵەمەندە كە هۆڕمۆنی تێستیستریون لە لەشی پیاودا رێكدەخات، بۆیە زەنك چارەسەری لاوازی سێكسی دەكات بەتایبەتی لای نەخۆشانی گورچیلە، بۆیە باشترین خۆراكی ورووچێنەرە بۆ ئارەزووی سێكسی.
*چەرەزات، رێژەیەكی زۆر چەوری تەندروستی تێدایە كە خواستی سێكسی زیاد دەكات، هەروەها تۆوی كەتان كاریگەری هاوشێوەی ئیسترۆجینی هەیە و دەبنە هۆی سەرچاوەیەك بۆ ئۆمێگا3 بەتایبەتی بۆ ئەوانەی حەزیان بە خواردنی ماسی نییە.
*ئافۆكادۆ، سەرچاوەی ڤیتامین H كە دژەئۆكسێنەرێكی بەهێزە و دەبێتە هۆی فرەوانكردنی لوولەكانی خوێن و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و لوولەكانی خوێن دووردەخاتەوە و ترشی ناوەكی سپێرم دەپارێزێت ‌و پۆتاسیۆمی تێدایە كە خواستی سێكسی زیاد دەكات.
*هەنار، گیراوەی پۆلیفینۆلی تێدایە و یارمەتی كەمكردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە بەرزی پەستانی خوێن و نەخۆشی دڵ دەدات و سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات و گیراوەی فلافۆنی تێدایە كە بۆ پاراستنی رەقبوونی ئەندامی نێرینە باشە.
*خۆراكەكانی زەنكیان تێدایە كە هۆكاری سەرەكییە بۆ بەرهەمهاتنی تێستیستیرۆن، بۆیە بۆ چارەسەركردنی نەزۆكی و باشكردنی كوالیتی سپێرم باشە، لەو خۆراكانەش ماسی و گۆشتی سوور و كولەكە و كونجی و گوێز و بادەم و نۆك و فاسوڵیا و شیر و پەنیر.
*شوكولاتە و كاكاو، مادەی فینیسیلامینی تێدایە كە لەلایەن لەشەوە بەرهەم دێت و ئەویش یارمەتیی دەردانی مادەی دۆبامین دەدات كە مێشك لەو ناوچەی بەرپرسە لە هەستی خۆشی، هەروەها كار بۆ گەیشتنی زیاتری خوێن بۆ بەشەكانی تری لەش دەكات.
*بیبەری تون، مادەی كابسیسینی تێدایە كە هۆڕمۆنی ئەندرۆفین هاندەدات و ئاستی میتابۆلیسم زیاتر دەكات و تێكڕای لێدانی دڵ زیاد دەكات.

 

ماكوان عيززه‌‌ت-هەولێر

© 2017 Hawler