تشرینی یەکەم 17, 2019

ئاوسانی پرۆستات چییە

پێویستە ئەوە بزانین كە جیاوازی هەیە لە نێوان هەڵاوسانی پرۆستات كە لە نێو كەسانی بەتەمەنداچوو بڵاوە و هەوكردنی پرۆستات كە هەر كەسێك لە هەر تەمەنێك لە دوای باڵغبوونەوە ئەگەری تووشبوونی هەیە، یەكێكە لەو نەخۆشیانەی زیاترین مشتومڕی لەسەرە لە رووی نیشانە و كاریگەری و ئەنجامی پشكنینەكان بۆ رژێنەكە.

كەسانێك هەن هەوكردنی پرۆستاتیان هەیە كە هەوكردنێكی درێژخایەنە، بەڵام هیچ ئازار و نیشانەیەكیان بەسەر دەرناكەوێت، لەو كاتەی كەسانێكی تر ئازار و نیشانەی هەوكردنی رژێنەكەیان بەسەردا دیارە، كەچی ئەنجامی پشكنینی تاقیگە بوونی هیچ میكرۆبێك پێشان نادات، بۆیە پێویستە ئەوە بگوترێت كە هەندێك جۆر میكرۆب هەن تووشی پرۆستات دێنەوە بە پشكنینی تاقیگەیی ئاسایی دەرناكەون، بەتایبەتی ڤایرۆسەكان، بۆیە ئەنجامی پشكنینیەكان نەرێنی دەبێت.
هەروەها ڕەنگە بوونی چەند جۆرێك لە میكڕۆبی بێ زیان لەسەر رژێنەكە لە پشكنین دەربچێت، لێرەدا رەنگە ئەو نەخۆشە ناوەیەكی دوورودرێژ دەرمان وەربگرێت بێ ئەوەی چارەسەر ببێت و رەنگە خراپتر بێت، یان رژێنەكە پڕ دەبێت لە كێم و ئەنتی بایۆتیك بە زەحمەت پێی دەگات، كە دەبێت ئەو دەرمانانەی دژە هەوكردنە بتوانن شانەكانی ببڕن و بگەن بە شوێنی هەوكردنەكە بۆ چارەسەركردنی، هەروەها دەبێت ئەو دەرمانانە توانای توانەوەیان لە چەوری هەبێت تفت بن تا بگەن بە خانەكانی پرۆستات كە ئاوگێكی ترشی هەیە، بۆیە پێویستە بەر لە بەكارهێنانی دەرمان و ئەنتی بایۆتیك راوێژ بە پزیشك بكرێت و ناكرێت بێ ئاگاداری پزیشك بەكار بهێنرێت.  
رەنگە وەك هەر پیاوێك تووشی هەڵاوسانی پرۆستات بووبێتیتەوە، هەڵاوسانی پرۆستات حاڵەتێكە و تووشی رژێنی پرۆستات لە پیاودا دەبێتەوە كە بە هێواشی و لەگەڵ چوونە ناو تەمەن هەڵدەئاوسێت.
رژێنی پرۆستات دەكەوێتە خوار میزڵدان و كار بۆ بەرهەمهێنانی شلەی تواوگ دەكات، زۆرێك لە پیاوان لەگەڵ چوونە ناو تەمەن تووشی هەڵاوسانی پرۆستات دەبنەوە كە پێش 40 ساڵ هیچ نیشانەیەك دروست ناكات، بەڵام دواتر بەرەبەرە نیشانەكانی دیار دەكەون، هۆكاری سەرەكیش بۆ هەڵاوسانی پرۆستات نادیارە، بەڵام ئەو حاڵەتە بە جۆرێكی شێرپەنجە دانانرێت.
نیشانەكانی:
یەكەم، هەستكردنی بەردەوام بە پێویستی میزكردن بەتایبەتی شەوانە كاتێك ئاوسانەكە پەستان دەخاتە سەر بۆڕی میز و میزڵدان پێویستی بە گرژبوونی زیاتر هەیە بۆ فڕێدانی میزەكە بۆ دەرەوە، بۆیە سەرەڕای بەتاڵبوونی میزڵدان هەست بەگرژبوونی دەكرێت و وا هەست دەكەیت پێویستە بچییە سەرئاو.
* زەحمەت میزكرد، بەهۆی ئاوسانی پرۆستاتەوە میزكردن زەحمەت دەبێت و پێویستی بە كاتی زیاتر هەیە بۆ هاتنەدەرەوەی میزەكە، هەروەها بەهێزی هاتنەدەرەوەی وەك پێشتر نابێت و لاوازە.
* ناتوانی میز بكەیت، ئەگەر قەبارەی پرۆستاتی هەڵاوساو زۆر گەورە بێت كە بۆڕی میز بەتەواوەتی دابخات یان بەهۆی لاوازیی دیواری میزڵدان لە ئەنجامی ماندووبوونیەوە كە ئەوەسان مەترسیدارترین جۆری ئاوسانی پرۆستاتە كە رەنگە زیانی تریشی هەبێت.
چارەسەری:
* چاوەڕوانی، ئەگەر كاریگەرییەكەی كەم بێت رەنگە پزیشك رێنوێیت بكات بەوەی چاوەڕوان بكەیت و چاودێری دۆخەكە بكەیت، چونكە ئەگەر دۆخەكەت خراپتر نەبێت، پزیشك پەنا بۆ هەموو چارەسەریەك نابات.
* گۆڕینی شێوازی ژیان، رەنگە پزیشك داوات لێ بكات شێوازی ژیانت بگۆڕیت وەك دووركەوتننەوە لە كافایین و كحول، خواردنەوەی بڕی گونجاوی ئاو و بەبەردەوام، بەر لە خەوتن ئاو مەخۆرەوە، بەتاڵكردنی میزڵدان لەكاتی میزكردندا و دووبارەكردنەوەی حاڵەتەكە، حەسانەوە و ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی رێكوپێك.
* دەرمان، رەنگە لە هەندێك حاڵەتدا پزیشك چارەسەری دەرمانت بۆ بنووسێت.


 

ماكوان عيززه‌‌ت - هەولێر

© 2017 Hawler