تەمموز 21, 2019

ئایا نەخۆشیی ئەلزایمەر ڕێگەی لێ دەگیرێت؟

نەخۆشیی ئەلزایمەر: نەخۆشیەکی مێشکە کە بە شێوەیەکی لەسەرخۆ بیروهۆشی مرۆڤ پەک دەخات؛ ھەروەھا دەبێتە ھۆێ دروستبوونی کێشە لە توانای بیرکردنەوە و ڕەفتاری مرۆڤدا و سەرنجام لەدەستدانی توانای ئەنجامدانی کارە ھەرە ساکارەکانی ڕۆژانەی مرۆڤ.

ناوی ئەم نەخۆشیە لە ناوی دکتۆر (ئەلیس ئەلزایمەر)ەوە ھاتووە کە نەخۆشیەکەی دەستنیشان کردووە لە ساڵی ١٩٠٦ کاتێک تێبینی گۆڕانگاری کرد لە مێشکی ژنێک کە بەھۆی نەخۆشیەکی نامۆی مێشکەوە گیانی لەدەست دابوو.
کێشەی ھەرە گەورەی نەخۆشیەکە لەوەدایە کە هێشتا ھیچ تاقیکردنەوەیەک یان زانیاریەکی ئەوتۆ بۆ دکتۆرەکان لە بەردەستدا نیە کە بتوانن بەھۆیەوە بڕیاری ئەوە بدەن ئایا کەسێکی دیاریکراو رەنگە تووشی ئەم نەخۆشیە ببێت یان نا؛ دکتۆر ھیزر شنایدەر بەڕێوەبەری پزیشکی کاروبارەکانی کۆمەڵەی ئەلزایمەر ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر کەسێک لە تەمەنی ٢٠ یان ٣٠ ساڵاندا بێت و بیەوێت بزانێت ئایا تووشی ئەم نەخۆشیە دەبێت یان نا ئەوا ئێمە ھیچ زانیاریەکمان نیە بۆ بریاردان لەسەر ئەمە.
تاکە شتێک کە ھەمووان لەسەری کۆکن ئەوەیە کە ھێشتا زۆر شت ھەیە دەبارەی نەخۆشیەکە نەزانراوە، لەوانە ھۆکاری سەرەکی توش بوون بە نەخۆشیەکە، تاکە شت کە زانراوە ئەوەیە کە ئەگەر یەکێک، کەسێکی نزیکی دەرەجە یەکی واتا یەکێک لە باوان یان خوشک و برای توش بووی ئەم نەخۆشیە بن ئەوا ئەو کەسە مەترسی توش بوونی زیاتر لەسەرە وەک لەکەسێکی تر، بەڵام ئەمەش ھەرگیز مانای ئەوە نیە کە بە دڵنیاییەوە ئەو کەسە توش دەبێت.
دکتۆر شنایدەر ئاماژەشی بەوە دا کە نەخۆشی ئەلزەھایمەر بە شەشەم ھۆکاری مردن دادەنرێت لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا وە یەکێکە لەو دە نەخۆشیەی کە ھیچ ڕێگەیەک نیە بۆ؛ وەستاندن و کەم کردنەوە یان ڕێگری لێ کردنی.
بەڵام ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ دروست کردنی گۆڕانکاری، لە ویلایەتە یەکگرتوەکان دکتۆرەکان بەردەوام لە ھەوڵدان، زۆرترین توانایان خستوەتە کار بۆ کۆکرنەوەی زانیاری زیاتر لەسەر بارودۆخی نەخۆشەکان تا بتوانن چارەسەرێکی گونجاو بۆ نەخۆشیەکە بدۆزنەوە یان بتوانن ڕێگری لە توش بوونی بکەن.

© 2017 Hawler