تەمموز 21, 2019

دیاردەی نێرگەلەکێشان و سەرەتای پەیدابوونی لە هەرێمی کوردستان

بنەڕەتی نێرگەلەكێشان دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی هیندستان لەو شێوەیەی كە ئەمڕۆ ئێمە دەیبینین و لە دەوروبەری سەدەی پانزەم دەركەوت دوای ئەوەی پیشەسازی شووشە لە هیندستان دەستی پێكرد، دواتر گواسترایەوە بۆ وڵاتی ئێران و بەفراوانی بڵاوبەوە، پاشان گەیشتە ناوچەكانی ژێر دەستەڵاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەسەردەمی دەستەڵاتی سوڵتان مورادی پێنجەمدا ناوبانگێكی زۆری پەیدا كرد لە نیمچە دوورگەی عەرەبی برەوی زیاتری پەیداكرد و بەكارهێنانی زیادیكرد، نێرگەلە لە جیهان بەچەندین ناوی جیاواز دەناسرێت وەك (شیشە، قلیان،نەرجیلە،ئەرگێلە) و چەندین ناوی دیكە و وزیاتر كلتوورێكی ڕۆژهەڵاتیە، بەڵام ئێستا بەتەواوی جیهان بڵاوبۆتەوە، لە ئەنجامی كێشانی نێرگەلە دووكەڵێكی ژەهراوی ترسناك ئەو ژینگە و ئاو و هەوایە پیس دەكات كە ئێمەی مرۆڤ لەناویدا دەژین كە یەك جار كێشانی یەكسانە بە 100 جگەرە ئەوەشیان دیاردەیەكی مەترسیدارە و بكوژی گەنجانە، چونكە زیاتر ئەو توێژە دەیكێشن و پێیەوە ئالوودە بوونە، ئەگەر زەرەر و زیانەكانی ئەو نێرگەلە بزانین ئەوا هەرگیز لێی نزیك ناكەوینەوە، چونكە تەنیا لە خەڵوووزەكەی كە بەكاردەهێنرێت بۆ سووتاندنی تووتنەكە بڕێكی زۆر لە ماددەی یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن و كانزا و ئەو ماددانەی تێدایە كە هۆكارن بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، دووەم تووتنەكە دەبێتە هۆی ئالوودەبوون، چونكە بڕێكی زۆر لە ماددەی نیكۆتینی تێدایە كە هێندەی بڕی ئەو نیكۆتینەیە كە لە 50 جگەرەدا هەیە، هەروەها تووتنی نێرگەلە لە چەندین ماددەی كیمیاوی ژەهراوی تێدایە كە هۆكارن بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی دەم و سییەكان و میزڵدان و لە نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەدانیش چڕی خوێن بەرزدەكاتەوە و هۆكارێكە بۆ نەخۆشیەكانی دڵ و گیرانی بۆڕییەكانی خوێن، لە حەوزی ئاوی نێرگەلە كە دووكەڵەكەی پێدا تێپەڕ دەبێت چەندین بەكتریای مەترسیداری تێدایە وەك (كلیبزیلا) و (ستاب) كە هەندێك لەو بەكتریانە هۆكارن بۆ كەمبوونەوەی بەرگری لەش و هەوكردن، هەروەها دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئەنزیمی جگەر و ئەرك و فەرمانەكانی جگەر سست دەكەن، بەكارهێنانی ئەو سۆندەیەی كە پتر لە كەسێك مژی لێدەدات ئەویش دەبێتە هۆی گواستنەوەی هەندێك لە نەخۆشیە گواستراوەكانی وەك سیل و هەڵامەت و تامێسك، دووكەڵی نێرگەلە لە ئەنجامی سووتاندنی تووتنەوە دروست دەبێت 100 هێندەی دووكەڵی جگەرە ماددەی قەترانی تێدایە و زیاتر لە 4000 هەزار ماددەی كیمیاوی لە خۆ دەگرێت كە 250 ماددەی سەلمێنراوە كە زیان بەخشە 50 ماددەشیان دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، هەروەها گرنگترینیان هەوكردنی قووڕگە، لە تازەترین توێژینەوەی قوتابخانەی پزیشكی (برایتۆن ئاندسیسیكس) ی بەریتانی دەركەوتوە كە لە پاڵ تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیەكانی دیكە، نێرگەلەكێشان دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی قەڵەوی و شەكرە، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی who لە ساڵی 2014 ئاشكرایكرد كە كێشانی تەنیا یەك نێرگەلە یەكسانە بە كێشانی 5 پاكەت جگەرە كە هاوتایە بە كێشانی 100 جگەرە، بەپێی ئامارێكی ڕاست و دروست دەركەوتووە كە هەموو ساڵێك 8 ملیۆن كەس بەهۆی تووتنەوە گیان لەدەست دەدەن كە 7 ملیۆنیان ئەو كەسانەن كە ئێستا بەكاری دەهێنن یان پێشتر كێشاویانە، ئەوانی دیكەش بەهۆی دووكەڵی ناڕاستەوخۆوە گیان لەدەست دەدەن.

 

محەمەد سەعید كوردە - هه‌ولێر

© 2017 Hawler