تشرینی دووەم 30, 2021

ڤیدیۆکلیپی چاوڕەش؛ بەرهەمی تازەی تەمەن

هونەرمەند تەمەن سەید ئەحمەد ڕەواندزی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ئاماژە بەوە دەکات کە نوێترین کاری هونەریی خۆی بڵاو دەکاتەوە، گۆرانیی چاوڕەش، دەبێتە نوێترین ڤیدیۆکلیپی و بەشێوەیەکی جیاواز لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوی کردووەتەوە و بە شێوەیەکی سەردەمیانە کاری لەو بەرهەمەی کردووە.

ئاواز و میوزیکی ئەم بەرهەمەی تەمەن، لەلایەن ئاریۆس پرۆدەکشنەوە ئەنجام دراوە و هۆنراوەکەشی حەمە سەید ئیبراهیم بۆی نوسیووە، هەروەها ڕێکان سەیداش کاری دەرهێنانی بۆ کردووە؛ تەمەن ئەحمەد ڕەواندزی، لەدایکبووی شاری رەواندزە، کوڕی میوزیکژەنی کورد ئەحمەد رەواندزیە، دەرچووی بەشی هونەرە جوانەکانە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپە و چەند ساڵێکە کاری هونەری دەکات.

 

عەبدولقەهار هەولێری

 

© 2017 Hawler