تشرینی دووەم 30, 2021

بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان نووسەر و ھونەرمەندان بەسەردەکاتەوە

لە درێژەی سەردانیکردنی ھونەرمەندان و نووسەراندا، د. سالار عوسمان، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی چەند کەسایەتییەکی ھونەری و نووسەر و کەناڵ و گەلەری لە شاری ھەولێر کرد.

لە سەردانەکانی بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاواندا کە کەسایەتیی جیا جیا یاوەری بوون و پێکھاتبوون لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، فەرھەنگ غەفوور، بەڕێوبەری گشتیی رۆشنبیری و ھونەری ھەولێر، ئازا حەسیب قەرەداغی، ڕاوێژکاری وەزارەتی رۆشنبیری، بەیار فایەق، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پارێزگای ھەولێر و سەلام باپیر، ڕاگەیاندکار سەردانی ھەریەک لە (ڕائید شامل، سوهام حەسەن، سەدیق عوسمان، ئاراس کۆیی، ڕۆژگار قەهار، خاوەنی کەناڵی ڕۆژگار، ڕووپاک عەبدولقادر، شەماڵ جەلال سەعید، ناسر حەسەن، هونەر بندیان، ماهیر محەممەدئەمین، سەباح هورمز، مەجید خۆشناو، هۆشیار لەک،خاوەنی کەناڵی ڕەسەن، ماڵباتی خوالێخۆشبوو خدر خۆشناو، ئیدریس ڕواندزی، ئیبراهیم ئیسماعیل، دڵسۆز ماوەتی، یوسف کوردستانی، ماڵباتی خوالێخۆشبوو سەڵاح حەسەن، پیرداود مەخموری، دیاری بەرزنجی، ڕەنج گەلەری) ھەروەھا (ساڵیادی خوالێخۆشبووان عەزیز ھەریری و گۆران - ی لە گۆڕستانی کەسنەزان، عەزیزی مەلای ڕەش، دانا عەبدولجەبار، وەیسە، جەبار جەمال غەریب، ئەکرەم مەولوود، یاسین مستەفا، ماڵباتی خوالێخۆشبوو تەھا حاجی، باوکی سەباح حاجی، سەباح حاجی، ماڵباتی خوالێخۆشبوو ئیسماعیل قوربانی، ماڵباتی خوالێخۆشبوو فەرید زامدار ، شێرزاد پۆلیس، سەباح عەبدولڕەحمان، عەلی ئەحمەد، مەحمود گلی) یان کرد.
جێی ئاماژەیە لە سەردانەکاندا کار و چالاکی ھونەرمەندان و ھەماھەنگی زیاتر و پشتگیری وەزارەتی رۆشنبیری بۆ بەرھەم و کارەکانی کەسایەتییەکان جەختی لەسەر کرایەوە.

 

 

© 2017 Hawler