ئەم پەڕەیە چاپ بکە

دەنگم بۆ ئەوانەیە کە بەرامبەر دوژمن چۆک دانادەن و شەڕ لە سەر مانەوەی ناسنامەی نەتەوەیەک دەکەن

گۆرانیبێژی ناسراو (دلێر گەرمیانی)، سەبارەت بە هەڵبژاردنی ١٠ی ئۆکتۆبەر و بەشداری هێزە کوردییەکان لەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازە بۆ "هەولێر" دەڵێت:

"بەشداریکردن لەم پڕۆسەیە ئاسوودەکردنی ویژدان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوانەیە، کە ساڵانێکی زۆرە لە هەوڵی سڕینەوەی مێژووی نەتەوەیەکن، کە تێنووی ئازادی و ناساندنی ناسنامەکەیەتی وەک گەلێکی ئاشتیخواز و خاوەن هەزار شەهید و مێژووێک کە بە خوێنی سووری شەهیدانی نووسراوەتەوە، بۆیە لەم پڕۆسەیەدا وەک هونەرمەندێک بڕیارمداوە بچمە سەر سەندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بەو هێزە بدەم، کە دەتوانێ شەڕ بۆ دۆزی کورد بکات و لەسەر پرسە نیشتمانیەکان سڵ ناکاتەوە و هەمیشە هەنگاو بۆ دەستکەوتی نوێ دەنێت و ئاوەدانی و سەقامگیریی کردووە بە دروشمی خۆی و لە بەغداش مووچە و قووتی خەڵکی کوردستان لە چنگی دوژمنان دەردێنێت و هەرێمێک لە چەشنی وڵاتێکی پێشکەوتوو بەڕێوەدەبات.

 

شیڤان شێرزاد - هەولێر