تشرینی یەکەم 24, 2021

بۆیە دەنگ بە پارتی دەدەین، چونکە پێویستیمان بە کەسانى نەتەوە پارێز وپسپۆر و بوێر هەیە

هونەرمەندی شانۆكار (ئەرسەلان دەروێش) لە نوێترین كاری دەرهێنانی خۆیدا، بۆ ئەمجارەیان یەكێك لە تێكستە جیهانییەكان هەلدەبژێرێت، بە ناوی شانۆگەری (دوژمنی گەل) كە یەكێكە لە بەناوبانگترین دەقەكانی نووسەری نەرویژی (هینریك ئیبسن)، لە ئێستا دا خۆیی و كارەكتەرەكانی سەرقالی پرۆڤەكردنن، كە بڕیارە بەم زووانە لە هەولێری پایتەخت نمایش بكرێت.

هونەرمەندی دەرهێنەر "ئەرسەلان دەروێش" سەبارەت بە بەشداری کورد لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دووپاتکردنەوەی خۆشەویستی خۆی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "بەشداریکردنى کاراى هاووڵاتیانى کورد و کوردستانیان بەگشتى لە پرۆسەى هەڵبژاردنى پێشوەختەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لەم هەلومەرجەى ئێستادا، گەلێک گرنگ و هەستیارە. نەخاسمە کە بە ڕوونى هەوڵێکى بەرچاو هەیە بۆ لاوازکردنى پێگەى کورد و خۆ دزینەوە لەو ماف و شایستانەى، لەدەستوورى هەمیشەیی عێراقدا دواى ساڵى 2005 چەسپێنراو عێراقى نوێى لەسەردامەزراوە،ئەم هەوڵ و نیەتە ناڕەوایەى (شەریکەکانمان) لە پرۆسەى سیاسی عێراقدا لەدواى 16ئۆکتۆبەرى 2017 زۆر بە زەقى و دوژمنکارانە بەرجەستەبوو، بەڵام بە خۆڕاگریی خەڵکى کوردستان و بوێریی و خۆنەچەماندنى پێشمەرگە گیان لە سەردەستەکانى و حیکمەتى سیاسی سەرکردایەتى کورد ئەم هەوڵانە پووچەڵ کرانەوەو جارێکى تر حکوومەتى هەرێمى کوردستان و وخەڵکەکەى لەسەرپێى خۆی ڕاوەستایەوە.
ئەوەتا لەم هەڵبژاردنەشدا بە پشتیوانى گەلى کوردستان، دەخوازێت ئامادەبوونێکى بەهێز و کاریگەرى هەبێت لە سەر ئاستى بڕیار لە بەغدا لە میانەى ئەنجوومەنى نوێنەران و حکومەتى فیدڕاڵ بۆ بەدەست هێنانى مافە نەتەوەیی و ژیارییەکانمان، ئەویش لە پاراستنى قەوارەى هەرێمەکەمان و گێڕانەوەى بنەماکانى هاوسەنگى و هاوبەشى و تەوافق لە بڕیارى سیاسی عێراقى فیدراڵدا و بەتایبەتیش پرسى مادەى 140 و گەڕانەوەى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم و دەستەبەرکردنى شایستەداراییەکانى خەڵکى کوردستان، بێگومان بۆ بەدیهێنانى ئەم ئەرکە گرنگ و گەورانەش پێویستیمان بە کەسانى نەتەوەپارێز وپسپۆرو بوێر هەیە، کە بتوانن داکۆکى لە بەرژەوەندییەکانى گەلى کورد و خەڵک و قەوارەى هەرێمى کوردستان بکەن، لەم پێناوەشدا بەڕەچاوگرتنى مێژووى خەبات و بەرخودانى پارتی دیموکراتى کوردستان و هەڵوێستى نەگۆڕی دەرهەق بە پرسە نەتەوەییەکانمان و ئەو دەستکەوتە مێژووییانەى هۆکارى سەرەکى بەدیهێنانى بووە، شایستەیە وەک هەمیشە دەنگ و متمانەى تێکڕاى چین وتوێژەکانی خەڵکى کوردستانى پێ بدرێت، پتەوکردنى خواستى گەلەکەمان لە سەرخستنى یەکریزیی و یەک هەڵوێستیمان پێشەنگى (پارتی) دەخوازێت، چونکە لەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازەشدا پێویستە هێز و ئیرادەى گەلى کوردستان هەرلەو دەستە ئەمینەدا بمێنێتەوە کە دڵسۆزانە لەهەموو هەلومەرجە دژوار و سەختەکاندا پاراستوویەتى، ئاخرهێندە بەسە کە سەرۆکى ئەم پارتە تێکۆشەرە پێشمەرگە و ڕابەرە.

 

شیڤان شێرزاد - هەولێر

© 2017 Hawler