تشرینی یەکەم 24, 2021

دوای دە ساڵ دابڕان ئیبراهیم تاتڵیساس، دیسان کۆنسێرت دەگێڕێت

پاش چەندین ساڵ دوورکەوتنەوە و دابڕان لە کاری هونەری و گۆرانیچڕین، جارێکی دیکە ئیبراهیم تاتڵیساس دەگەڕێتەوە سەر ستەیج و کۆنسێرتێک بۆ هەوادارانی ساز دەکات.

تاتڵیساس دوای دابڕان بۆ ماوەی 12 ساڵ، لە چوارچێوەی کۆنسێرتە کراوەکانی پاراف کوروچەشمە کۆنسێرتێکی پێشکەش کرد.
لەم کۆنسێرتەدا ستەیج بەشێوەیەکی تایبەت بۆ تاتڵیساس ئامادە کرابوو و ئۆرکێسترایەکی گەورەش لە پشتەوەی ئیبراهیم تاتڵیساس ئامادە بوو؛ لەگەڵ سەرەتای چوونی بۆ ستەیج و دەستپێکی کۆنسێرتەکە ئاماژەی بەوە کرد، ئەو کۆنسێرتە وەکو بردنەوەی یارییەکی بەخت وابووە و گوتی "ئەگەر خودا بیەوێت هاوکاری بەندەکەی بكات کەس ناتوانێت بڵێ بوەستە، هەموو شتێک لە خوداوە دێت. ئێوەم خۆش دەوێت، رێزتان لێ دەگرم. دڵخۆشم بە ئامادەبوونتان و جارێکی دیکە دوای ساڵانێک دابڕان سوپاس بۆ خوا توانیم بە ئێوە شاد ببمەوە."
تاتڵیساس ئەوەشی بە ئامادەبووان راگەیاند: " کە دەتوانێت تاوەکو بەیانی گۆرانییان بۆ بڵێت. کۆنسێرتەکەی تاتڵیساس بووە جێگەی بایەخی زۆربەی میوزیک دۆستان و هەوادارانی، هەریەک لە هونەرمەندان شەفەک سێزەر، گۆرانیبێژ گوڵبەن ئەرگەن و دیلان چتاکی کچی تاتڵیسەس و چەندین کەسی دیکەی جیهانی هونەر و میوزیک ئامادەی بوون.

 

عەبدولقەهار هەولێری 

© 2017 Hawler