ئازار 08, 2021

تیپی مۆسیقای سلێمانی چوار بەرهەمی نوێ بڵاو دەكاتەوە

تیپی مۆسیقای سلێمانی چوار بەرهەمی نوێ و ناوازە بڵاو دەكاتەوە، بەو بەرهەمانە پێشوازی لەساڵی 2021 كرد، پەنجا ساڵ زیاترە ئەم تیپە خزمەت بە هونەرو كەلتوری كوردەواری دەكات و لە ڕێگەی گۆرانی و موزیكەوە چێژی كوردەواریمان باڵا تر دەكات .

 

تیپی مۆسیقای سلێمانی وەك شارەكەی جوانە، وەك كانی ئاسكان و چوارباخ و سەرشەقام چوار وەرزی ساڵ دەبریسكێتەوە، ئەو تیپە وەك ئەزمەڕ سەربەرزەو، وەك گۆیژە بۆ تاوێك پشوو، بۆ تاوێك چێژوەرگرتن هەموو ڕۆژێك دەبێ سەربكەی بە ئەرشیفەكەیدا ..لەو وەرزی سڕبوونەدا.. تیپی مۆسیقای سلێمانی بە چوار بەرهەمی جوان، جوان وەك سەرچنار، بەرز وەك شاری جوان، پڕچێژ وەك مێژووی بابان ..بۆ ساڵی نوێ بەسەریان كردوینەتەوەو، بەرهەمی پڕچێژیان بەبەرگوێدا هەڵداین ...

بەرهەمەكانی تیپی مۆسیقای سلێمانی

1-كەنی

ووتنی قاسم هەورامی

هۆنراوەی میرزا عەبدوڵای پاوەیی

ئاوازی فۆلكلۆر

موزیك عادل محەمەد كەریم

2-چۆن لەبیرت كەم

ووتنی كەویار

هۆنراوەی ئەحمەد محەمەد

ئاوازو موزیكی زانا مەحمود هەژار

ئەڕێنج : دلێر حسێن

3-مەڕۆ

ووتنی نیان عەبدوڵا

هۆنراوەی عەتا چاوشین

ئاوازی عوسمان عەلی

موزیك عومەر عەبدوڵا

4-حەریرە

ووتنی ئاریان كەریم

ئاوازو هۆنراوەی فۆلكلۆر

موزیك ئاریان كەریم

كاری دەرهێنانی هەر چوار بەرهەمەكە لەلایەن (ڕێبین ئەحمەد) ئەنجامدراوە . وێنەگر      ( خەیبەر رەفیق – سەركەوت محەمەد –ڕێبین ئەحمەد ) مۆنتاژ گۆران سەڵاح . dop

 دیكۆر(گۆران ئەحمەد – ڕێبین حسێن – هیوا محەمەد.

ڕوناكی لەنجە سەعدون.

تیپی مۆسیقای سلێمانی لە تایتڵی بەرهەمەكانیاندا سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی كردوە .

سەركەوت بوڕهان

 

© 2017 Hawler