ئەم پەڕەیە چاپ بکە

بۆ یـادی کەریم کابان

لە جادە چۆڵ و سێبەرەکانی نیشتمانەوە سەدای پڕ بە قوڕگی دەهات، بە میوانی شەمی شەوان شەوچەرەی خاک و نیشتمان و هونەری بۆ پڕلە مەجلیسەکان دەکردین، ئەو بەردەوام بە گوێچکەماندا دەیگووت قەت نەدەی ئازاری گیانی مەست و بێدارانی شەو، ئەوبە یاران وەسیەتم، وەسیەتی خۆی لای یاران جێهێشتبوو. کەریم کابان دەنگێک لە قوڵایی ڕەسەنایەتیەوە هەڵقوڵابوو، دەنگیک تائەبەد نەدەمرێت و نەلەبیر دەکرێت .

 

عبدولکریم جەلال مەحموود عەزیز کابان (کەریم کابان) لە (1927) لە گەڕەکی شێخان ی سلێمانی لە دایک بووە لە حوجرە فێری خوێندەواری بووە، دواتر چۆتە قوتابخانەو خوێندویەتی، لە تەمەنی هەرزەکاری و قوتابیەتیەوە دەستی بەکاری هونەری کردوە لە رێگەی چالاکی قوتابخانەکان و زیاتر له‌ 70 ساڵ خزمه‌تی گۆرانی و میوزیکی کوردی کردووە.

کەریم کابان لە (1941) دەستی بە گۆرانی ووتن کردوە لە ڕێگەی ئەو ئیزگەیەی ئینگلزەکان لە بەردەم دەرکی سەرای شاری سلێمانی دایان نابوو، کە ئەمپی فایەرێک و چەند بڵند گۆیەک بوو لە شوێنەگشتیەکانی شار وەک چایخانەکان .

کەریم کابان لە (1945) دەبێتە بەرێوەبەری بەشی کوردی ڕادیۆی بەغدا، هەر لە هەمان ساڵ هەشت گۆرانی خۆی تۆمار دەکات و بڵاو دەکاتەوە یەکێک لەو گۆرانیانە (رێی دڵداری) کە هەمان ساڵ لە ئاهەنگێکیشدا دەیڵێت لە بەغدا.

هونەرمەندی گەورەی کورد کەریم کابان سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە 14/1/2016 لە تەمەنی 89 ساڵیدا، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شار، له‌ شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردوو، لە گۆڕستانی سەیوان نێژرا.

کەریم کابان خاوەنی (3) کوڕ و (3) کچ ە .