تشرینی دووەم 30, 2020

ئیڤێنتی گەنجانی سینەماکار لە هەولێر بەرێوەچوو

تۆڕی هەماهەنگی رێکخراوەکان CNO ئیڤێنتی گەنجانی سینەماکاری سازکرد بە سپۆنسەری بەشێک کە لە لایەن " هۆتێل بێست ان اربیل " .

 

سەرەتا لە لایەن " سیروان گەردی " سەرپەرشتیاری گشتی CNO وتارێک پێشکەشکرا و تیشک خرایە سەر رۆل و کاریگەری گەنجان تایبەت لە بواری سینەما پاشان پشتگیری خۆی بۆ گەنجان وەک CNO دووپات کردەوە.

 

دواتر لە لایەن " شاخەوان مستەفا " بەرێوەبەری سینەمای هەولێر وتارێک پێشکەشکرا .

پاشان حەوت کورتە فیلم کە لەلایەن حەوت گەنجەوە بەرهەم هاتبوو نمایش کرا.

دواتر خەڵاتی CNO لە لایەن بەرپرسان و هونەرمەندانی پڕ ئەزموون دابەشکرا بەسەر دەرهێنەرەکان.

لە لایەن بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و "شاخەوان مستەفا " بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر رێزلێنان پێشکەش بە دەرهێنەرەکان کرا .

 

شیڤان شێرزاد

 

 

© 2017 Hawler