تشرینی دووەم 30, 2020

بەچاندنی دار ساڵیادی رەسوڵ گەردی کرایەوه‌

 عبدولغەفار هەولێری 

 

                                                                                                                         بەبۆنەی تێپەڕبوونی 26 ساڵ بەسەر کۆچی گەورە هونەرمەندی کورد رەسوڵ گەردی، بۆ ئەم یادەو وەک ڕێزگرتنێک لەگەورەیی ئەم هونەرمەندە ئەو خزمەتەی لەتەمەنیدا بەحەیران و هونەری کوردی کردووە، لەبەردەم پارکی منارەی شاری هەولێر بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەر دۆستان و هونەرمەندانی شاری هەولێر هەڵمەتێکی دار چاندن بەڕێوەچوو.

 

ئەم هونەرمەندە ساڵانێکی زۆر لەتەمەنی خۆی بەخشی بەهونەرو میوزیکی و کوردی و حەیران. بۆ بەسەزکردن و جوانترکردنی سیمای شاری هەولێر و بەردەوامی دان بەژیان دار دەچێنن، بۆ ئەم مەبەستەش هونەرمەندانی شاری هەولێر بەشدارییان لەم هەڵمەتە کرد کەهاوکاتبوو لەگەڵ تێپەڕبوونی 26 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی گەورە هونه‌رمه‌ند و میری حەیرانبێژان رەسوڵ گه‌ردی، بە نیشانەی بەردەوامیدان بەژیان و بەردەوامی حەیران و بەردەوامی هونەر ئەم هەڵمەتە بەڕێوەچوو.

© 2017 Hawler