تشرینی یەکەم 27, 2020

سینەماکارێکی کورد دەبێتە داوەری یەکێک لە باشترین فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان لە ئەمریکا

شەهێن سابیر بەرپرسی ڕاگەیاندنی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک دەڵێ: "بۆ یەکەمین جار (لینا ڕەزا) خانمە سینەماکاری کورد لە شاری سلێمانی دەبێتە ئەندامی لیژنەی دادوەرای ٤٥ هەمین فێستڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئەتڵەنتا لە ئەمریکا".

 

 فێستیڤاڵی ئەتلانتا یەکێکە لە فێستیڤاڵە ئۆسکار کوالیفاییەکان لەسەر ئاستی جیهان، بڕیارە رۆژانی

22/٤ تا رۆژانی ٥/2 -2021 بەرێوە بچێت.

لینا رەزا کە یەکێکە لە رێکخەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی، ئێستا ئەندامی لیژنەی داوەرانی فێستیڤاڵی نێودەڵەتیی فیلمی ئەتلانتایە.

گەرمیان گلی - هه‌‌ولێر

© 2017 Hawler