ئەیلول 18, 2020

كورتە فیلمی (سەرۆك) بەشداری فێستیڤاڵێکی گرینگی کەنەدا دەکات

سەرهەنگ غەریب

 

كورتە فیلمی (سەرۆك) لە دەرهێنانی (ژیوار فەرەج زادە) مێرمنداڵی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە درێژەی بەشدارییە نێودەوڵەتیەكانی، گەیشتە دوازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرێنتۆی کەنەدا. 

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کاری تۆرێنتۆی کەنەدا (Canadian Labour International Film Festival) ساڵانە لە مانگی نۆڤەمبێر و بە نمایشی سەرتاسەری لەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت.

شایەنی باسە: ئەم فیلمە ماوەی 5 خولەكە و بەسەرهاتی منداڵێكی تەمەن 10 ساڵان دەگێرێتەوە، كە بە وەرزی هاوین بە كاری شوانی خەریكە.

جێگەی ئاماژە پێدانە: فیلمی (سەرۆك) كە تا ئێستا بەشداری لە نزیکەی 25 فێستیڤاڵی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی كردووە، چەند خەڵاتی بە دەست هێناوە، پێشتریش لە دوهەمین خولی فیلمی منداڵانی سلێمانی خەڵاتی لیژنەی دادوەری بە دەست هێناوە، هەروەها لە سێهەمین خۆلی فێستیڤاڵیAssurdo Film Festival، خەڵاتی باشترین فیلمی دیكیۆمێنتاری لە میلانی شاری ئیتاڵیا بەدەست هێنا.

ئەوەی ماوەتەوە بڵێین: فیلمی "سەرۆك" دوهەمین فیلمی مێرمنداڵ "ژیوار فەرەج زادە"یە، ئەم مێرمنداڵە كوردە بە هەردوو كورتە فیلمی (سەرۆك) و هەروەها (چۆڵەكەكانی كۆڵانەكەمان) گەیشتیتە سەر پەردەی چەندین فێستیڤاڵی سینەمایی، چاوەرێ دەكرێت لە چەندین فێستیڤاڵی تایبەت بە بەرهەمی مێرمنداڵان بەشداری پێشبڕكێ بكات.

كورتە فیلمی (سەرۆك) بەشداری فێستیڤاڵێکی گرینگی کەنەدا دەکات

 

© 2017 Hawler