ئەیلول 18, 2020

هونەرمەند سابیر کوردستانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکدایە

گەرمیان گلی - هه‌‌ولێر

 

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بۆ دیدارێکی هونەری پەیوەندیم بە سابیر کوردستانییەوە کرد، بڕیار بوو وەڵامەکانم بۆ بنێرێتەوە.

 دوێنێ پەیوەندیم پێوە کردی بۆ ئەوەی وەڵامی پرسیارەکانم بۆ بنێریتەوە، کەچی داخی گرانم دوێنێ کوڕەکەت هەواڵی تووشبوونی تۆی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا پێ ڕاگەیاندم.
جێگای ئاماژە پێدانە ڕۆژنامەی هەولێر یەکەم رۆژنامەیە کە تووشبوونی سابیر کوردستانیی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، چونکە ئەو هەواڵە بڵا ونەبۆتەوە و کەس پێی نەزانیوە.
بەناوی سەرنووسەر و ستافی ڕۆژنامەی هەولێر هیوای سەلامەتی و زوو چاکبوونەوە بۆ هونەرمەند سابیر کوردستانی دەخوازین.

© 2017 Hawler