ئاب 12, 2020

ئارام جەبار: ژیان بێ میوزیک بێ‌مانایە

ماردین غازی - هەولێر

 

گۆرانیبێژ ئارام جەبار تەمەنی ٣٠ ساڵەو لەکەرکووک لەدایک بووە و دانیشتووی شاری هەولێرە. ناوبراو لەم دیمانەیەیدا بۆ ڕۆژنامەی "هەولێر" دەڵێ:" ژیان بێ میوزیک بێ مانایە

چەند جۆرە ئامێر دەژەنی؟
عود و پیانۆ.
شمیوزیک تا چەند ئاسوودەت دەکات؟
ژیان بێ میوزیک نابێت. میوزیک ئارامی و ئاسوودەییە.
خاوەنی چەند بەرهەمی؟
بەرهەمی گۆرانی سینگڵم زۆرە، بەڵام تەنیا یەک ڤیدیۆ کلیپم هەیە ئەویش " پێی بڵێن"ە کە بۆ هونەرمەند (زیاد ئەسعەد )م گوتووە.
چ شتێک ئارەزووتە و نەتکردووە، هەوڵی بۆ دەدەی؟
ئەوەی من هەوڵم بۆ داوە لەبواری هونەر تا ڕادەیەک بەدەستم هێناوە، بەڵام دەمەوێت بگەرێمەوە خوێندن، چونکە خوێندنم تەواو نەکردووە.
بیرۆکەی بەرهەمی" پێی بڵین" چۆن بوو؟
"هێمن حامید" تێکستەکەی نووسی بوو، زۆر لام جوان بوو، خۆم ئاوازم بۆ دانا و کردم بە گۆرانی، تا پێشکەشی هونەرمەند "زیاد" ی بکەم.
پەیامی بەرهەمەکەت بۆ گەرانەوەی زیاد ئەسعەد بوو بۆ دونیای هونەر، یان وەکو وەفایەک بۆ ڕابردووی؟
لەهەردوو لایەنەوە، هونەرمەندی گەورە ڕابردوویەکی پڕ ئەزموون و جوانی هەیە، جێگای دیارە، بە گەڕانەوەشی هونەری کوردی دەبوژێتەوە، بەڵام هیچ شتێکی لەم شێوەیە تا ئێستا نییە.
پرۆژەی نوێت دەبێت؟
بەڵێ وەک هەموو کات لە هەوڵدانم، بۆ ئەمجارەیان ڤیدیۆ کلیپێکی نوێم دەبێت، کە جیاوازترە لەهەموو بەرهەمەکانم.

© 2017 Hawler