ئاب 06, 2020

غەفوور عەبدوڵا لە زنجیرە درامایەکی عێراقی بەشدارە

سامی کاکە

 

زنجیرە درامای ۱+۱، زنجیرەیەکی عێراقیە و لە نووسینی باسل شبیب و دەرهێنانی جەمال عەبد جاسمە و نواندنی قاسم مەلاک و محەمەد حوسێن عەبدولڕەحیم و ئاسیا کەمال و غەفوور عەبدوڵاش وەک ھونەرمەندێکی کورد لەو درامایەدا لە پاڵ کۆمەڵی هونەرمەندی تر بەشدارە. عەفوور عەبدوڵا، ئەکتەری ناسراوی کورد لە ئاخاوتنێکی بۆ (ھەولێر) باس لە ڕۆڵەکەی دەکات لەو درامایە و دەڵێت: بە کورتی کەسایەتیەکەم لەو درامایەدا بەرجەستەکردنی ڕۆڵێکە، کە هاوڕێیەکم هەبوو، پێکەوە کارمان کردبوو لە بەغداوە هاتبوو بۆ هەولێر وشەقڵاوە، کەس و کاری جێ هێشتبوو داڵدەی دابووە من منیش وەک وەفایەک گرتبوومە خۆم دوای کۆمەڵێک کێشەو لێک تیگەیشتن لە کەس و کاری گەڕایەوە. گوتیشی: وێنەگرتنی دیمەنەکانی ئێمە لە شاری هەولێرو شەقلاوە بوو لە شەوانی ڕەمەزانیشدا لە شاشەی M B C عێراقی نمایش دەکرێت و ئێمەش 3 ئەکتەری کورد بووین بەندە و شایی ڕەزاو ڕەوشت بەکر بەشداریمان لەو درامایە کرد، کە 3 دیمەنی بە زمانی کوردی بوو، دیمەنەکانی دیکەش عەرەبی بوون.

© 2017 Hawler