ئەیلول 23, 2020

پڕۆمۆیەکی ھاوکار مستەفا تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان داگیر دەکات

شیڤان شێرزاد

 

ئەکتەر و دەرھێنەری سینەمایی (ھاوکار مستەفا)، لە دوای بەشداربوون لە چەند بەرھەمێکی سینەمایی و بەرھەمھێنانی دوو کورتە فیلم، پڕۆمۆیەکی نوێی بڵاوکردەوە، کە بەرھەمی کۆمپانیای لامپ سینەمایە، ناوەڕۆکەکەشی باس لە چەند قۆناغێکی گەلی کورد دەکات و ڕۆڵی پێشمەرگەی کوردستانیش لە سەردەمی شاخدا وەک خۆی وێنا دەکات. ئەو کارە ھونەرییەی ھاوکار مستەفا، تەواوی قۆناغەکانی ژیانی نەتەوەی کوردی لە ئامێز گرتووە و بەتایبەت لە سەردەمی شۆڕشەکاندا، تا دەگات بە قۆناغی ئاوەدانی شار و دێھاتەکانی کوردستان و ئەو ڕۆژانەی کە کوردستان دەجەنگێت بەرامبەر بە کۆڕۆنا و بەھۆی ئەو ڤایرۆسەشەوە دەرگای شوێنە ئایینیەکان داخران. جێگەی باسە، لە بەرھەمەکەدا ھەریەک لە زانا ڕەسوڵ و ھاوکار مستەفا و حەکیم مامەڕەش بەشدارن و لەگەڵ چرکەی بڵاوبوونەوەشی تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی داگیرکردووە و زۆرترین بینەری لەخۆ کۆکردەوە.

© 2017 Hawler