نیسان 02, 2020

زۆرترین بینراو هونه‌ری

Error: No articles to display

شێوە حەمید: بینەری سینەما لە کوردستان کەمە

گەرمیان گلی - هه‌‌ولێر

 

سینەماکار شێوە حەمید تەمەنی ٢٠ ساڵە و دانیشتووی هەڵەبجەیە، لە تارانی پایتەختی ئێران بەشداری کۆرسێکی دوو ساڵی کردووە لەسەر سینەما و ئێستاش قوتابی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی بەشی فیلمسازییە. لەم دیمانەیەیدا بۆ رۆژنامەی "هەولێر" دەڵێ،"بینەری سینەما لە کۆمەڵگەی ئیسلامی کەمە."

سینەما چەند بۆ کۆمەڵگای کوردی گرینگە؟
‎سینەما بۆ کۆمەڵگای کوردی، لە ھەژارییەکی قوڵی زانستی نووقم بووە و پێویستیەکی ھەنووکەیی و گرینگە، سینەما وەكو ھونەرێکی کاریگەر و بەھێز بۆ تێگەشتن لەم دیاردە و قەیرانانەی کە کۆمەڵگای کوردی دوچاری بووە و لە ھەمان کاتدا وەكو ئاوێنەیەك بۆ نیشاندانی ڕابردووی خۆمان، دەتوانێت ڕۆڵی لە پێشینە ببینێت لە دروست کردن و خوڵقاندنی دونیا بینی نوێی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری، کە دەتوانێت دەورێکی ڕزگارکەر ببینێت لە داخرانی کلتووری و دەورێکی گرنگی ھۆشیاری ببینێت بۆ دوبارە بنیاتنانەوەی کۆمەڵگە.

کەی قەیرانی سینەما لە کۆمەڵگای کوردی رزگاری دەبێت؟
 سینەما بۆ ئێمە ھەم ڕەخنەی خودە، ھەم بونیادنانەوەی خودە، بێ بوونی سینەما، مەحاڵە كۆمەلگای ئێمە لە قەیرانە قوڵەکانی ڕزگاری بێ، بۆیە بەشێکی گەورەی ڕزگاری سەرکەوتنی ئێمە پەیوەستە بە بوونی سینەما و گرنگ سەیرکردنی ھەر وەكو "لینین" دەڵێ،" ئەگەر سینەما لەگەڵ ئێمە بێت، تەواوی سوپای دنیا لە دژمان بوەستێ ئێمە سەر دەکەوین.

بۆ چ بینەری کورد بایەخ بە سینەما نادات؟
‎بایەخ نەدانی کۆمەڵگە بە سینەما، لە کۆمەڵگەی ئێمەدا، بۆ داڕووخانە قوڵەکان دەگەڕێتەوە، کە کۆمەڵگای کوردی لە ڕاپەڕینەوە توشی بووە، کە ئەو سیستەم و دەسەڵاتەی حوکمداری کردووە هیچ ھوشیارییەکی لە زەین و راستی تاکی کوردی دروست نەکردووە بۆ ھونەر بە گشتی و سینەما بە تایبەت، هەروەها کۆمەڵگەیش بەردەوام گەڕانەوەیەکی بەھێزی ھەبووە بۆ چوونە دەرەوە لە مێژوو و وابەستە بوون بە داخرانە کلتووری و ئاینییەکان، ھەر بۆیە کۆمەڵگایەك لە قەیران گەلێکی وادا بژی مەحاڵە لە گرنگی سینەما تێبگات،.
سینەمای کوردی بەرەوپێش چوونی بەخۆوە بینیوە؟
 سینەما بۆ کورد هونەرێکی تازەیە و کۆمەڵگا و تاک هەستیان بە گرنگی سینەمای ناوخۆ نەکردووە، بایکۆت کردن گرنگی خۆی هەیە و دەچێتە خزمەتی گرنگیدان و بەرهەمهێنانی بەرهەمی کوردی نەک تەنیا جۆرێک بێت لە بەرهەمهێنانی ڕاسیزمی سیاسی و بۆشاییەکی گەورەی فەرهەنگی.

© 2017 Hawler