نیسان 02, 2020

زۆرترین بینراو هونه‌ری

Error: No articles to display

نازە بابان: توانجی زۆرم بۆ دێت و پێم دەڵێن قەرەج

گەرمیان گلی - هه‌‌ولێر

 

خانمە دەفژەن نازە بابان تەمەنی ٢٤ ساڵە و دەرچووی پەیمانگای کۆمپیوتەرە و نزیکەی پێنج ساڵە لە ناو دونیای هونەرە. وەک خۆی لەم دیمانەیەی بۆ رۆژنامەی "هەولێر" دەڵێ،" توانجێکی زۆرم لێ دەدرێت و پێم دەڵێن تۆ قەرەج و دۆمیت دەف دەژەنیت، بۆیە ئەم قسانە بە ناخۆشترین کاتەکانی ژیانم دەزانم.

لەسەر چالاکییەکانت بدوێ؟
لە ئێستادا خەریکی کارێکم لە موزیکی شانۆگەری (دوا گۆرانی) لە نووسینی چیخەف، هەروەها پێشتر لە گروپی موزیکی لووڕ کارم دەکرد، کە کارەکانی ئەم گروپە کارگەلێکی ڕەسەن و سونەتی و هونەری ڕەسەن بوون، بەڵام لە ئێستادا لە هیچ گروپێکی موزیکدا کار ناکەم، هەروەها کارم لە بەرهەمی زۆرێک لە هونەرمەندان کردووە وەکو، لوقمان سەلیم و بوڕهان محەمەد و ئەرسەلان هەورامی و لیمۆ هەورامی و شەماڵ محەمەد و جەوهەر سابیر و چەندین هونەرمەندی تر.

بۆ چ موزیکژەنی ئافرەت کەمە؟
هۆکارەکەی ئەوەیە کە کۆمەڵگای کوردی داخراوە و زۆر بە کەمی ڕێگە بە ئافرەت دەدەن بێتە ناو دونیای هونەر، کاتێک دەڕوانمە هونەری دراوسێ دەبینم خانمانێک کە ژەنیاری ڕیتم و دەفن و زۆر بە توانا و بە سەلیقە کار دەکەن و ئەمە منی هاندا کە بۆچی ئێمەش خانمێکی دەفژەنمان نەبێت، بۆیە بڕیامدا ئەم ئامێرەم خۆشبوێت و کاری لەسەر بکەم، چونکە دەف بۆ من هاوڕێیەکی دڵسۆز و خەم خۆرە، هەر کاتێک دەف دەژەنم هەستم کردووە باڵندەیەکم و ئاسمان تەی دەکەم.

چەند جۆر دەفژەنین هەیە؟
 دەفژەنین چەندین جۆری هەیە، بەڵام من چەند جۆرێکی دەخەمە ڕوو وەکو، "حی اللە" و دەست هەڵگرتن و شەش هەشت و چوار چوار و چەندین شێواز و ڕیتمی جیاوازتر هەیە، هەروەها لە پاڵ دەفژەنیندا کاری موزیکی شانۆییش دەکەم و هونەری موزیک دنیایەکی فراوانە و دەتوانیت بەهرە و توانات لە زۆر بەشی موزیکدا بەکار بهێنیت.

دەفژەنین کێشەی بۆ درووست کردووی؟
 توانجێکی زۆرم لێ دەدرێت و پێم دەڵێن تۆ قەرەج و دۆمیت دەف دەژەنیت، ناخۆشترین ڕۆژەکانی ژیانم ئەم کاتانەن کە توانجێکی زۆرم لێ دەدرێت بەهۆی ئەوەی دەف دەژەنم، بەڵام لە پاڵ هەموو توانجەکاندا من نەوەستام و بەردەوام بووم.

© 2017 Hawler