نیسان 07, 2020

زۆرترین بینراو هونه‌ری

Error: No articles to display

وێنەگرتنی كورتە فیلمی "وڵاتی من" تەواو بوو

سەرهەنگ غەریب - هەولێر

 

ستافێكی شارەزای خۆماڵی لە بواری سینەمادا، ماوەی ساڵێكە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی كورتە فیلمێكی میوزیكی كوردین، كارەكانیان لە بواری وێنەگرتندا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەواو بوو، كە دیمەنەكانی هەر چوار وەرزی ساڵی تێدایە، پرۆدیسەری بەرهەمەكە "فكری بە ڕۆژی"یە و لەدەرهێنانی "شینوار كەمال"ـە، جۆری فیلمەكە دۆكیۆمیوسیكە.

ناوەڕۆكی فیلمەكە سەركەوتنەكانی نەتەوەی كورد و نەهامەتییەكانی لە ماوەی 25 خولەكدا دەخاتەڕوو، لەم فیلمە میوزیكیە كوردیەدا، ئەسپڕۆڵی سەرەكیی تێدا دەگێڕێت وەك سومبولێك بۆ تێكۆشان و خۆڕاگریی نەتەوەكەمان.
جێگەی باسە: كورتە فیلمی "وڵاتی من"، ماوەی ساڵێكە لە لایەن ستافێكی خۆماڵی شارەزا لە بواری سینەمادا كاری تێدا دەكرێت، ‌بەرزترین تەكنیكی هونەری سینەمایی تێدا بەكار هاتووە و بە ستانداردێكی جیهانی بەرهەم هاتووە.
كورتە فیلمی "وڵاتی من" لە چوار وەرزەی ساڵ و لە چەندین شوێنی جیاوازی باشووری كوردستان وێنەی گیراوە و، هونەرمەندانی هەر چوار پارچەی كوردستانیش تێیدا گۆرانی دەچڕن. گۆرانیەكانی "موئەید تەیب" هەڵبژاردراوە بۆ بەستنەوەی قۆناغە جیاجیاكانی مێژوویی لەناو سیناریۆكەدا، وشەو گۆرانیەكان بە دەنگی چیایی "حەكیم سەفكان"ـە، ئاواز و گۆرانیەكانی بەدەنگی هونەرمەندانی هەر چوار پارچەی كوردستان "حەسەن شەریف و هۆزان كاوە و فرمێسك ڕۆژهەڵاتی و بەسەر شاهین"ـە، كاری دابەشكردنی میوزیكی "هاكان ئاكای" جێبەجێ كردووە.
ئەوەی ماوەتەوە بڵێین: ستافی فیلمەكە مەبەستیانە لە نزیكترین دەرفەتدا كاری مۆنتاژی بۆ بكەن و ئامادەی بكەن بۆ بەشداری لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەكان.

© 2017 Hawler