نیسان 07, 2020

زۆرترین بینراو هونه‌ری

Error: No articles to display

بۆچیTV ـیه‌كانی خۆمان دراما كۆنه‌كانیان فه‌رامۆش كردووه‌؟

محەمەد سەعید كوردە - هه‌ولێر

 

یه‌كان زوو زووه‌ دراما كۆنه‌كانی وه‌ك (لالۆ كه‌ریم و خۆتان بگرن هات و ماله‌ی سه‌رگرده‌كه‌ و مۆڵه‌ت و مرۆڤ و زه‌وی وفیله‌كه‌ت ئه‌ی خاوه‌ن شكۆ، جه‌نابی موفه‌تیش، پاڵتۆ) و چه‌ندان درامای دیكه‌ی بۆ بینه‌ران په‌خش ده‌كرد به‌ شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكی به‌وپه‌ڕی تامه‌زرۆییه‌وه‌ تا دره‌نگانی شه‌و به ‌دیاریه‌وه‌ داده‌نیشتن و تاموچێژیان لێوه‌رده‌گرت.

 به‌ تایبه‌تی ئه‌و درامانه‌ی كه‌ باسیان له‌ گرفت و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئێستا ئه‌و دراما كۆنانه‌یان فه‌رامۆش كردووه‌؟
له‌مباره‌یه‌وه‌ (هوشیار نووری له‌ك) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه‌ناڵی ڕه‌سه‌ن گوتی: ئێمه‌ وه‌ك كه‌ناڵی ڕه‌سه‌ن ئه‌و لایه‌نه‌مان فه‌رامۆش نه‌كردوه‌ و هه‌موو شه‌وێك كاتژمێر 11 ی شه‌و ته‌مسیله‌كی كوردی په‌خش ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئێستا هه‌موو ته‌مسیل و دراما كۆنه‌كان ده‌ست ناكه‌ون و، كه‌سانێك هه‌ن له‌ ئه‌رشیفی خۆیان شاردیتیانه‌وه‌ و نایده‌ن به‌ كه‌ناڵه‌كان، بۆیه‌ پێویسته‌ ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ پاراستنی ئه‌رشیف.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ (نه‌وزاد حاجی شووشه‌) ی هونه‌رمه‌ند و شانۆكار گوتی: به‌داخه‌وه‌ ده‌ڵێم ته‌له‌فزیۆنه‌كانی خۆمان له‌به‌ر درامای توركی و هیندی و بیانیه‌كان به‌ریان به‌ دراما كورییه‌كان نه‌ماوه، بۆیه‌ بۆ مێژوو ده‌ڵێم كه‌ناڵه‌كانی كه‌ركوك هێنده‌ی هه‌موو كه‌ناڵه‌كان خزمه‌تیان به‌ ڕه‌سه‌نایه‌تی كردوه‌.
(نه‌ریمان جه‌عفه‌ر مه‌نتك) فه‌رمانبه‌ر له‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری گوتی: من پێم وایه‌ بوونی ئه‌و هه‌موو دراما بیانیه‌ هۆكاری سه‌ره‌كیه‌ بۆ نه‌مانی دراماكانی خۆمان، پاشان ناكرێ هه‌تا دنیا دنیایه‌ ئه‌وه‌نده‌ درامایه‌ی كه‌ هه‌بووه‌ په‌خش بكرێ و هی دیكه‌ی به‌دوادا نه‌یه.
(سه‌ركه‌وت ماجیداوه‌یی) هونه‌رمه‌ندی دراما كوردییه‌كان گوتی: زۆر ڕاسته‌ ئه‌وه‌ به‌ زه‌قی به‌رچاو ده‌كه‌وێ ئێستا دراما و فیلمی بیانی له‌ هی كوردی زیاتر په‌خش ده‌كرێ، بۆیه‌ ده‌بێ ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندان به‌ هه‌ماهه‌نگیی قۆڵ و باسكی مه‌ردانه‌ی لێهه‌ڵمالین و كارێكی وا بكه‌ین كه‌ ئیدی بایه‌خو گرنگی به‌ دراما كوردییه‌كان بدرێت،.
دوا جار(ئازاد حه‌ماوی) هونه‌ردۆست گوتی: هه‌موومان خۆزگه‌ به‌ دراما كۆنه‌كان ده‌خوازین، به‌ تایبه‌تی چیرۆكه‌ ته‌مسیلیه‌كانی (عه‌لیه‌ فه‌ندی - حاجی مه‌كی) كه‌ هه‌ر هه‌موویان په‌ند و ئامۆژگاریی زۆربه‌سوودی تێدا بوو بۆ كه‌مه‌ڵگه‌ وه‌ك چیرۆكه‌ ته‌مسیلیه‌كانی ( ماوته‌ كاولی كه‌ی، باوه‌ژن خوا بناسه‌، ئاژاوه‌، ژن به‌ ژنی، پێ به‌قه‌د به‌ڕه‌كه‌ت ڕاكێشه‌) و زۆرانی دیكه‌ كه‌ له‌وساوه‌ تا ئێستا به‌ نه‌مری له‌بیر و هزری هه‌مووماندا ماوه‌ته‌وه‌، به‌ڕاستی ئه‌و ته‌مسیلیانه‌ بۆ ئێستاش زۆر پێویستن و كۆن نابن.

© 2017 Hawler