نیسان 07, 2020

زۆرترین بینراو هونه‌ری

Error: No articles to display

عه‌زیز وه‌یسی، نوێترین به‌رهه‌می خۆی بڵاو ده‌کاته‌وه‌

كارۆخ مەلائەسعەد - هەولێر

 

گۆرانیبێژی ناسراوی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران عه‌زیزی وه‌یسی نوێترین کلیپی خۆی به‌ناوی مه‌له‌نگێ بڵاو کرده‌وه.

عه‌زیز وه‌یسی له‌ لێدوانێکدا تایبه‌تدا بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ به‌شێکی که‌م له‌ کلیپه‌که‌ی له‌ ئه‌کا‌ونتی تایبه‌تی خۆی له‌ سۆشیاڵ میدیا بڵاو كردۆته‌وه‌، گوتیشی: به‌م نزیکانه‌ش ته‌واوی کلیپه‌که‌م ده‌که‌وێته‌ به‌ر گۆێچکه‌ی هه‌وادارانم و هیوادارم به‌ دڵیان بێت.
عه‌زیز وه‌یسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد، كه‌ میوزیکی گۆرانیه‌که‌ فۆڵکلۆره ‌و کاری رێكخستن و میکس و ماسته‌رینگی له‌لایه‌ن داڤید نیازه‌وه‌ بۆ کراوه‌ و نازم حه‌یده‌ریش کاری ده‌رهێنانی بۆ کردووه‌.
عه‌زیز وه‌یسی له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر گوتیشی:‌ راسته‌ گۆرانی مه‌له‌نگێ پێشتر له‌لایه‌ن چه‌ند گۆرانیبێژی تر گوتراوه‌ته‌وه،‌ به‌ڵام من به‌ستایلێکی تایبه‌ت به‌خۆم ئه‌و گۆرانیه‌م جارێکی تر زیندوو کردۆته‌وه‌و هیوادارم به‌ دڵێ هه‌واداره‌کانم بێت.

© 2017 Hawler