شوبات 27, 2020

خانمە مۆدێلێکی بەریتانی لە بەناوبانگترین شوێنی ئوستورالیا مرد

12ی مانگ، مادالین داڤیسی تەمەن 21 ساڵ، دوای ئەوەی سەردەکەوێتە بەرزاییەکانی دایمند بەی، لە بەناوبانگترین شوێنی ئوستورالیا بۆ گرتنی سێلفی لەبەرزی نزیكەی سەد پێ دەکەوێتە خوارەوە و دەمرێت. مادالین،خانمە مۆدێلێکی بریتانییه و هاوڕێ گەشتیارەکانی مادالین ئاماژەیان بەوەکرد بۆ مەبەستی تەماشاکردنی دیمەنی خۆرهەڵاتن بەسەر ئەو بەرزاییەدا سەرکەوتون، بەڵام مادالین کەوتوەتە خوارەوە.
مادالین داڤیس، یەکێکە لە خانمە مۆدێل و مەیکئەپ ئارتیستەکانی بریتانیا، بە گەنجترین کەس دادەنرێت کە لە بەزارییەکانی دایمند بەی کەوتبێتە خوارەوە.

© 2017 Hawler