کانونی یەکەم 09, 2019

ئەمڕۆ گوێمان لە چریکەی بولبولی ڕۆژھەڵات دەبێت

لە دواھەمین ڕۆژی فیستیڤاڵی کوردستان – ھەولێر، بۆ موزیک و گۆرانی، ئەمڕۆ کاتژمێر 5ـی ئێوارە، 4 گرووپ ھونەری خۆیان نمایش دەکەن و پاشان کۆتایی بە فیستیڤاڵەکە دێت.

یەکەم گرووپیش کە دەست دەکات بە کارە ھونەرییەکانی تیپی مۆسیقای ڕووناک دەبێت، کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە بەشدارە لەو فیستیڤاڵەدا، ئێوارە ئەمڕۆ بە چریکەی بولبولی ھەولێر بە موزیک دەڕازێنێتەوە، لە دوای نمایشەکەی ڕۆژھەڵاتیشدا، تیپی رووبادی موزیکی لە دھۆک و گرووپی موزیکی ھەڵەبجە ئاواز و داھێنانی خۆیان پێشکەش دەکەن.
لە دوا نمایشی ئەو فیستیڤاڵەشدا گرووپی موزیکی ھەولێر، کە سەر بە بەشی ھونەرەکانی موزیکە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری ھەولێر، بەرھەمەکانی بە سەرپەرشتی ھونەرمەندی گەورە (سەید ئەحمەد ڕەواندزی) پێشکەش دەکات، کە چەند پارچە موزیکێکی ھەولێرییانە لەخۆ دەگرێت و پاشان بە ڕێزگرتن لە تیپە بەشداربووەکانی ئەو فیستیڤاڵە کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکە دێت.

 

سامی کاکه‌ - هه‌‌ولێر

© 2017 Hawler