کانونی یەکەم 10, 2019

لانە ئیبراهیم ئەحمەد: درامای پەلکەزێڕینە دوا کاری ھونەری بوو بەشداریم تێیدا کرد

لانە ئیبراهیم ئەحمەد زیاتر لە 20 ساڵە کاری هونەری دەکات، کارەکانیشی بریتین لە دوو شانۆگەریی بە ناوەکانی مەرگی پێشمەرگە وەک ژنە شەهیدیش سێ کاری سینەمایی هەیە به ناوی گەوهەرێ دووبەش بوو، لە دوای ئەویشدا "کوێستانی قەندیل"، بەرھەمێکی دیکەی ئەو ھونەرمەندەیە، جگە لە بەرھەمھێنانی چەند کورتە فیلمێکی دیکە، ئێستایش سەرقاڵی کاری درامیە.

لە لێدوانێکیش بۆ گۆشەی "خەریکی چی" دەڵێت: زۆربەی ئەو کارانەی بەشداریم تێدا کردوون، دەرهێنەران خۆی بانگێشتیکردوم و خەونی زۆر ھەیە لە نێو کاری ھونەریدا.
ھەمیشەش خۆشەویستیەکی گەورەم ھەبووە بۆ ھونەر و بەشداربوونیشم لە دراماکانی وەک گەردەلوول و ڕەیحانێ و نامەکانی ئەشرەف جێگەی شانازیین، سوپاسی دەرھێنەری ئازیز لوقمان غریبـیش دەکەم، کە بەیەکەوە کارمان کردووە، لە ساڵی 2019ـشدا بەشداریم لە "درامای سەمای تەرزە" کرد، کە لە دەرھێنانی کاروان و شوان بوون، ھاوکات بەشداریم لە درامایەکی 30 ئەڵقەیی دا کرد، بە ناوی "پەلکەزێڕینە"، ئەویش دەرھێنانی عیزەدین، ڕێبوار ڕەحیم، لوقمان غەریب بوو.
پەلکەزێڕینە، ھەر ڕۆژە و باس لە شتێک دەکات واتە لەسەر یەک بابەت ناڕوات هیوای سەرکەوتن بۆ تەوای ستافەکە دەخوازم بەتایبەتیش: دەرهێنەر کە زۆر بە توانا و کوڕێکی هێمن و لەسەرخۆیە.
گوتیشی: ئێستا ھەست بە ماندبوونێکی زۆر دەکەم، دوور لە دراما و شانۆ من منداڵەبەرم و فەرمانبەری حکوومەتیشم، کە ئەوە خۆی لە خۆیدا پابەندبوونێکی تەواوی دەوێت، ئەرکی دایکایەتیش گەلێک قورسە، چونکە پەروەردەو فێرکردن و چاودێرییە، من ساڵی 2001 شووم کردووە، ئێستایش خاوەنی سێ منداڵم بە ناوەکانی پەیوەند و پەیوەست و ڕۆزە واتە دووکوڕ و کچێک.

 

سامی کاکه‌ - هه‌‌ولێر

© 2017 Hawler