خانمە ھونەرمەند گوڵێ حەسەن لە پرسیاری گۆشەی خەریکی چی دەڵێت: ئێستا سەرقاڵی خوێندنەوەی دوو سیناریۆی درامام كە بەخۆشحالیەوە جموجۆڵ كەوتووەتە ناو هونەرەوە، بەتایبەتی درامای کوردی کە ئەوە مایەی خۆشحاڵیە، دوای تەواوبوونی خوێندنەوەکەم بڕیاری ڕۆڵ بینین دەدەم .
هەروەها دەڵێت: ((لێتانی ناشارمەوە سیناریۆیەكیانم تەواو كردووە، خوا یار بێت ڕۆڵێکی زور جوانە و تیشك دەخاتە سەر خاڵێکی گەورە لە کێشە و گرفتەکانی ژنانی نێو ئەم کۆمەڵگەیە.))