تشرینی دووەم 20, 2019

یارجان وەک تاکە ئافرەتی کورد لە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست بەشداری پێشبڕکێی شاجوانانی ئاسیا دەبێت

کچە شۆخ و شەنگی کورد یارجان لەدایکبووی ساڵی 1996ـە و ناوی تەواوی شنیار ئەحمەدـە، دوای دەرکەوتنی لە سۆشیال میدیا وەک کچە مۆدێلێک و دەست نیشان کردنی وەک شاجوانی سلێمانی، ئێستا وەک تاکە ئافرەتی کورد لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەشداری لە پێشبرکێی شاجوانانی ئاسیا دەکات.

یارجان لەم بارەیەوە دەڵێت: ئەگەرچی خەڵکانێکی زۆر پێیان وایە، کە بەشداری کردنم لەو پێشبڕکێیەدا بەبێ دەستکەوت دەبێت و ناتوانیت وەک شاجوانێکی لە نێو کچە شۆخەکانی ئاسیادا ئەو نازناوە ببەیتەوە، بەڵام من متمانەی زۆرم بەخۆمەوە ھەیە و گوێ بە ھیچ شتێک نادەم، ھەر نەبێ ئەوە بۆ من شانازییەکی گەورەیە کە تاکە کچی کوردم لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەشداری لەو پێشبڕکێیە دەکەم، بۆیە بەلامەوە گرنگ نیە ئایا دەتوانم ببم بە شاجوانی ئاسیا یاخوود نا، گرنگ ئەوەیە کە بەشدارم تێیدا.

 

شیڤان شێرزاد - هەولێر

© 2017 Hawler